سێ بنه‌ماڵه‌ له‌پێناوی ده‌سه‌ڵات له‌لێواری شه‌ڕێكی وێرانكه‌ردان له‌سلێمانی 

پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك له‌لایان گروپێكی ناو یه‌كێتی كه‌ نوێنه‌ری هه‌رسێ بنه‌ماڵه‌ی تێدا بووه‌، له‌ئێستادا دۆخی یه‌كێتی له‌نێوان بنه‌ماڵه‌كانی ( ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و جه‌لال تاڵه‌بانی و شێخ جه‌نگی) له‌ لێواری ته‌قینه‌وه‌ دایه‌، هه‌رسێ بنه‌ماڵه‌ ده‌یانه‌وێت سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆیان بێت، له‌ئێستادا ناكۆكی كه‌وتۆته‌ نێوان هه‌ردوو كوره‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، به‌مه‌ش كوره‌كانی جه‌نگی سودیان له‌و ناكۆكیه‌ وه‌رگرتووه‌”.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، به‌هۆی ته‌وژمی به‌هێزی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و سێبه‌ری ئه‌و له‌سه‌ر یه‌كێتی هه‌رسێ بنه‌ماڵه‌ له‌ئێستادا یه‌ك ده‌نگن له‌دژایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌كته‌بی سیاسی، به‌ڵام له‌ناوه‌خۆشیاندا، كێشه‌ی قوڵیان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رێوه‌بردنی یه‌كێتی هه‌یه‌، له‌ناو هه‌رسێ بنه‌ماڵه‌دا، ره‌گی دژایه‌تیه‌كی قوڵ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی كێشه‌كان هه‌یه‌ له‌سه‌ر، دارایی و ئه‌منی و ده‌سه‌ڵاتی باڵا له‌ هه‌رێمی كوردستان، بۆیه‌، ئه‌م ناكۆكیه‌ مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی لێده‌كرێت، سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌لێت هه‌ركه‌ ته‌قیه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ته‌قێته‌وه‌، ئه‌گه‌ری شه‌ڕی سه‌د له‌سه‌د له‌نێوان ئه‌و سێ بنه‌ماڵه‌یه‌ هه‌یه‌”.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شلێـ” پاش جدی بوونی به‌ستنی كۆنگره‌ له‌ناو یه‌كێتی هه‌رسێ بنه‌ماڵه‌كه‌ جگه‌ له‌و خاڵه‌ی له‌دژایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سول و نه‌كته‌بی سیاسی كۆكن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ئێستادا به‌جدی كار له‌سه‌ر ته‌سفیه‌ی ناوه‌خۆی ده‌كه‌ن، كۆره‌كانی جه‌نگی چاویان بریوه‌ته‌، پۆستی سكرتێری گشتی یه‌كێتی، له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیش كێشه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام له‌خاڵێكدا كۆكن ئه‌ویش بوونی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، تا راده‌یه‌كیش له‌و خاڵه‌دا یه‌كگرن، به‌ڵام كێشه‌كانی نێوان بنه‌ماڵی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و تاڵه‌بانی دا به‌سودی بنه‌ماڵه‌ی جه‌نگی دا شكاوه‌ته‌وه‌ له‌ئێستادا كار له‌سه‌ر ئه‌و ناكۆكیانه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی زیاتر و كێشه‌ی زیاتر له‌نێوانیاندا رووبدات”.

 

Back to top button