ڤیدیۆ: له‌وه‌ شه‌فافتر چیه‌، ئێران بزانه‌ چۆن هاوكاری حزبڵا لوبنانی ده‌كات ئاشكرای ده‌كات

حه‌سه‌ن نه‌سروڵا رێبه‌ری ره‌وتی حزبڵا لوبنانی له‌ كۆڕێكی دا باس له‌چه‌ند هه‌واڵێك ده‌كات گوایه‌ حزبه‌كه‌ی كێشه‌ی دارایی هه‌یه‌، هیچ پاره‌یه‌كی نه‌ماوه‌، تووشی قه‌یرانی دارایی بووه‌”.

حه‌سه‌ن نه‌رسروڵا ده‌شلێـ” ئه‌م هه‌واڵانه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ بلێین، ئێمه‌ مردین له‌ برسا و وه‌رن فریامان كه‌وت، خه‌ریكه‌ ده‌مرین، ده‌لێـ” ئه‌مه‌ چه‌واشه‌كاری میدیای عه‌ره‌بی و لوبنانیه‌، ده‌بێت ئه‌وه‌ بلێین، كه‌ حزبڵا لوبنانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تووشی ته‌نگه‌ژه‌ی ئابووری نه‌بووه‌، هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كاریه‌”.

نه‌سروڵا ده‌شلێـ”بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو دونیادا شه‌فاف بین، ده‌لێین”مووچه‌ی چه‌كداران و پاره‌ی حزبلڵا و ئاو و نان و هه‌موو شتێكی حزبڵا له‌لایان كۆماری ئیسلامی ئێران دابین ده‌كرێت له‌وه‌ شه‌فافتر چیه‌، با ئه‌مه‌ بۆ هه‌موو دونیا روون بێت”.

Back to top button