عه‌بادی: ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی شه‌ڕیان نه‌كردوو پاشه‌كشه‌یان كرد ئێستا به‌خیانه‌ت ناو ده‌برێن

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ بە سەردانێک گەیشتە کەربەلا و رایگەیاند: ، له‌ئێستادا چۆن به‌سه‌ر داعشدا سه‌ركه‌وتین و ته‌واوی شاره‌كانی عێراقمان كۆنترۆڵكردۆته‌وه، به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌موو هێزمان به‌كار ده‌هێنین دژی به گه‌نده‌ڵان و هه‌وڵی له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی ده‌ده‌ین له وڵات‌دا، باوه‌ریشی وایه چۆن ئیراده‌ی عێراقیه‌كان به‌سه‌ر داعش سه‌ركه‌وت، به‌مشێوه‌یه‌ش به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی سه‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها گوتیشی”هەڵبژاردن دواناخرێت و لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت، رێگەش بە هیچ لایەنێکی سیاسی خاوەن هێزی چەکدار نادەین بەشداریی هەڵبژاردن بکات”.
عه‌بادی هه‌روه‌ها گوتیشی، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسورمانه ئه‌وانه‌ی شه‌ڕی سوپای و حشدی شه‌عبی عێراقیان نه‌كردووه له كه‌ركووك به‌خائین ناویان ده‌به‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌وان ئه‌ركی نیشتمانی عێراقی خۆیان به‌جێ هێناوه، رووبه‌رووی سوپای عێراق و حشدی شه‌عبی نه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ئێستا به‌خائین ناو ده‌برێن، ئاماژەدان بەوەش دا، شەڕی داعش زیانی 100 ملیار دۆلاری بە عێراق گەیاندووە، گوتی: “هەندێک لایەنی سیاسی چاوەڕێی روودانی کردەوەی تیرۆریستین، بۆ ئەوەی بیکەنە دەستکەوت”.
عەبادی سوپای عێراقی بە سەرکەوتوو ناوبرد لە “چەسپاندنی ئاسایش و گەڕانەوەی ئارامی بۆ زۆر ناوچەی داگیرکراو” لە عێراق و لەهەمانکاتدا گوتی: “بەداخەوە تۆمەتی خیانەت دەدرێتە پاڵ ئەو پێشمەرگانەی شەڕی سوپای عێراقیان نەکرد”. گوتیشی: “هێزەکانی پێشمەرگە نیشتمانپەروەرن، سەبارەت بە گفتوگۆ لەگەڵ کوردستان، سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی: “بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ کورد پێویستیمان بە نێوەندگیر نییە”.