بەحرەین: گەورەترین مەترسی لە ناوچەكەدا بوونی ئێرانە
دوای ئەوەی حوسیەكانی یەمەن هەفتەی رابردوو موشەكێكی دور هاوێژیان ئاراستەی سعودیە كرد, رووداوەكە كاریگەری گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا, كە هاوپەیمانی هێزە سونیەكانیش موشەكەكەیان بە دروستكراوی وڵاتی ئێران ناو برد, هەفتەیەك دوای رووداوەكە وەزیری دەرەوەی بەحرەین خالد بن ئەحمەد ئال خەلیفە رایگەیاند، ئێران بووەتە مەترسییەكی گەورە لەسەر ناوچەكە.
ئال خەلیفە گوتیشی: هەوڵی تەقاندنەوەی هێڵی نەوتی نێوان سعوودیە و بەحرەین، پیلانێكی ئێرانییە بە ئامانجی ترساندنی هاووڵاتیان و زیان گەیاندن بە پیشەسازی نەوتی جیهان.
ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین بڵاویكردەوە، هۆكاری سووتان و تەقینەوەی هێڵێكی نەوتی نێوان سعوودیە و بەحرەین، كردەوەیەكی تێكدەرانە و تیرۆریستی ترسناك بووە و ئەمڕۆ توانرا ئاگری هێڵە نەوتییەكە كۆنترۆڵ بكرێت.
هەروەها رایگەیاند، تیمەكانی بەرگری شارستانی بەحرەین توانیان لە كاتێكی زۆر كەمدا ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن.
روونیشیكردەوە، دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتووە، ئەو ئاگر و تەقینەوەیە بكەرێكی لە پشتەوەیە.