نەجمەدین كەریم: 16ی ئۆكتۆبەر خیانەت بوو , میلیشیاكانی ئێران مەبەستیان بوو بمكوژن

دوای ئەوەی كەركووك لە لایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران بە هاوكاری گرووپی خیانەتكارانی یەكێتی داگیر كرا, پارێزگاری كەركووك بە هێزی سەربازی لە كارەكەی دورخراوەتەوە.

لە بارەی رووداوەكە نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك لەدیدرێكدا لەگەڵ رادیۆی NPRی ئەمەریكی گوتی “چەندینجار لەلایەن میلیشیاكانی سەر بە ئێرانەوە پەیوەندیم پێوە كراوە و داوایان لێ كردووم بگەڕێمەوە ماڵەوە، مەبەستیشیان ئەوە بووە بمكوژن”.

سەبارەت بە گۆڕانكاریەكانی دوای 16ی ئوكتۆبەریش لە كەركوك، نەجمەدین كەریم جەختی كردەوە “ئەوەی لە كەركوك كرا خیانەت بوو” لەبارەی ناسنامەی ئەو شارەشەوە گوتی “كەركوك هەر بەشێكە لە كوردستان و سازش لەسەر ناسنامەكەی ناكرێت”.

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا لەبارەی پشتیوانی جیهانی دەرەوە بۆ هەرێمی كوردستان كەریم بەئاشكرا رایگەیاند “بەداخەوە لەوەی پەیوەندی بە پرسی كوردەوە هەیە، ئەمەریكی و ئەوروپیەكان دووڕوو بوون، ئێمە بەئاشكرا گوتمان ریفراندۆم واتای دەستبەجێی راگەیاندنی سەربەخۆیی نییە”.

دوای ئەوەی لە 25 ئەیلولی ئەمساڵ، پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان ئەنجامدرا، لە 16ی ئوكتۆبەر بەشێك لە بەرپرسانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، حەشدی شەعبی و سەرانی سوپای پاسدارانی ئێران رێككەوتن بۆئەوەی شاری كەركوك رادەستی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بكەنەوە و، بەو هۆیەشەوە هەرەشەی كوشتن لەسەر ژیانی زۆربەی بەرپرسانی كورد لەو شارە درووست بوو، ناچا كەركوكیان بەجێهێشت.

Back to top button