بلمبێرگ: دوای داعش، حزبوڵڵا ئامانجی سعودیەو ئیسرائیلە
ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریكی ئاشكرای دەكات دوای كۆتایی هاتنی یەكجارەكی كێشەكانی نێوان ئیسرائیل و سعوودیە لەگەڵ حیزبوڵڵا سەرهەڵدەدەنەوەو لە ئێستاوە ئاماژەكان دەری دەخەن حیزبوڵڵا ئامانجی سەرەكی هەریەك لە ڕییازو ئەلئەبیبە.
ئاژانسەكە زانیاری لەسەر توانای میلیشیا شیعیەكەی حزبوڵڵا دەدات و پێی وایە جەنگی داهاتوو هاوشێوەی ساڵی ۲۰۰٦ نابێت چونكە كۆگا سەربازیەكانی حزبوڵڵا هەزاران موشەكی تێدایە و تواناكانی زیادی كردووە.
ئاژانسەكە ئاماژە بە وتەی سەركردە سەربازیە باڵاكانی ئیسرائیل دەكات كە هۆشداریان داوە گەر جەنگ هەڵبگیرسێت ئەوا ئەمجار وا لە لوبنان دەكەن دەیگەڕێننەوە بۆ چاخی بەردین.