‎بیرمەندێك: ترەمپ قومارچیەكی سیاسیە یاری بە سیاسەت و ستراتیژی ئەمەریكا و ھاوپەیمانانی دەكات

‎گۆڤاری “نیوستەیتسمان” ی بەريتانی ڕاپۆرتێكی بەرنارد ھێنری لیڤی نووسەر و فەیلەسوف بڵاودەكاتەوە، ئاماژە بە ھەڵوێستەكانی ئەمریكا بەرامبەر ھەرێمی كوردستانی عێراق دەكات، ھێنری بێھەڵوێستی ئەمریكای بە كاڕەستبار و ئەنجامەكەشی بەوە وەسف كرد، كە پەشیمانی مەزن چاوەڕی داھاتووی ستراتیژییەتی ئەمەریكا دەكات لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لەسەر خیانەت و بێدەنگیەی كە لە رووداوەكانی شانزەی ئۆكتوبەری ٢٠١٧ ھاتە ئاراوە ، نوسەر وبیرمەند ھێنری لیڤی ئەم ھەنگاوەی ئەمریكایی بە خیانەتی سەدە دژی گەلی كورد وەسف كردووە”.

‎ھێنری لە ڕاپۆرتەكەی “نیوستەیتسمان” ھەڵسەنگاندنی بۆ باردۆخی وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست كردووە و ئاماژەی بەوە داوە كە دۆخی ھەر وڵاتێكی بە كۆمەڵێك قەیران و ململانێی ناوخۆیی ھەرێمی گەمارۆ دراوە، ھەندێكی خنكاوی جەنگ و خوین ڕشتنن بەرامبەر ھاوڵاتیانی تەنھا ھەرێمی كوردستان لەم ناوچەیەدا باشترین پێگەی ئازادی و ئارامی پێكھاتەكاتەكانە، كوردستان نزیكترین دۆستی رۆژئاوا و ئەوروپا و بەرژەوەندییە فرەرەھەندەكانیەتی ، بێدەنگبوون لە ھێرشكردن و شێواندنی ئەم ھەرێمە دەستوریە دیموكراسیە ناوازەیە گەورەترین تاوان و مەزنترین كارەساتە بەرامبەر پارێزەرانی ئەم جوگرافیا گرنگە كە پێشمەرگە و خەڵكی كوردستان پارێزگاری لێ دەكەن و ڕێگە بدرێت لەلایەن میلیشیایەكی تاوانكار و تومەتبار بە ڕەشەكوژی و تاوانەكانی جەنگ ، بە پێشكەوترین چەكی ئەمریكی خاكیان داگیر بكرێت و ئاوارەبكرێن”.

‎ڕاپۆرتەكەی ھینری زۆر بوێرانە ھێرشی توند دەكاتە سەر ھەڵوێستی ئێداڕەی “دوناڵد ترەمپ ” ی سەرۆكی ئەمەریكا و پێی وایە كە سیاسەت كردنی كردووە بەڕێكەتن و مامەڵە و لێكتێگەیشتنە ئابوریەكان ئەوه‌ ترامپه‌ بە قومارچیەكی سیاسی كە یاری بە سیاسەت و ستراتیژی ئەمەریكا و ھاوپەیمانانی دەكات كە ئەمەش زۆر كارەساتبارە، بۆ ھاوپەیمانی و ناتۆ بەرژەوەندییە درێژخایه‌نه‌كانی ئەوروپا ھاوكات ئاماژەی بەداھاتوویەكی مەترسیدار داوە لە سیاسەتەكانی دەرەوەی ئەمریكا، چونكە ئەمریكای ئەمڕۆ ھی سەردەمی كەنەدی و رێگن نیە ھیچ دۆست و ھاوپەیمانێكی ئەمریكا، پیرۆز و گرنگ نین بۆ ئەمریكا”.

‎سەرچاوە /نیو ستەیتسمان

Back to top button