پاش راده‌ست كردنی كه‌ركووك و 150 چه‌كداری داعش له‌ئێستادا ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی له‌مه‌ترسیدایه
له 16ی ئۆكتۆبه‌ر باڵێكی ناو یه‌كێتی سه‌ركه‌وتوو بوون له‌وه‌ی پاشه‌كشه به‌هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 70ی یه‌كێتیان كردوو، كه‌ركووكیان له‌سه‌ر سنیهكی زێردا راسدهتی ملیشیا كانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسداران و حزب لله لوبنانی كرد، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا خۆشان نازانن بۆچی كه‌ركووكیان راده‌ست كردوو له‌پێناوی چی فرۆشراوه”.
ئه‌مرۆ له زاری فه‌رمانده‌ی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كاندا، ئه‌وه راگه‌یاندرا، كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی رێكه‌وتوون و 150 چه‌كداری به‌ندكراوی داعش له سلێمانیه‌وه راده‌ستی هێزه‌كانی عێراق و سوپای قودسی ئێرانی كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌مه‌ش دیار نیه كه بۆچی ئه‌و داعشانه راده‌ست كراونه‌ته‌وه”.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ئێستا هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی دان له‌ژێر مه‌ترسیدان، چونكه هه‌ر داوایه‌ك حكومه‌تی عێراق بیكات له‌ئێستادا یه‌كێتی به‌بێ هیچ سڵكردنه‌وه‌یه‌ك راده‌ستی ده‌كات، ئه‌مه‌ش پێشهڵكردنی هه‌موو به‌ها ئهخڵاقیهكانی و له‌سنور ده‌رچوونێكی مه‌ترسیداره، چونكه له‌ئێستادا عه‌بادی داوای هه‌ر كه‌سێك بكات، له سلێمانی یه‌كێتی ئاماده‌یه راده‌ستی بكات”.