نه‌جمه‌دین كه‌ریم:ئه‌وه‌ی له كه‌ركوك روویدا خیانه‌ت بوو ئێران ویستی بمكوژێت
پارێزگاری كه‌ركوك له‌دیدرێكدا له‌گه‌ڵ رادیۆی NPRی ئه‌مه‌ریكی له باره‌ی ره‌وشی ئێستای شاری كه‌ركوك و دۆخی ئه‌منی سنوره‌كه و بارودۆخی تایبه‌تی ژیانی خۆی رایدهگهێنێت”چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی سه‌ر به ئێرانه‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه كراوه و داوایان لێ كردووم بگه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌وه، مه‌به‌ستیشیان ئه‌وه بووه بمكوژن”.
(نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری كه‌ركوك له دیدارێكی رادیۆی NPRی ئه‌مه‌ریكی سه‌باره‌ت به دوا گۆڕانكاری و ره‌وشی شاری كه‌ركوك و دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه رایدهگهێنێت” كه ئه‌وه‌ی له كه‌ركوك كرا خیانه‌ت بوو” له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و شاره‌شه‌وه گوتی “كه‌ركوك هه‌ر به‌شێكه له كوردستان و سازش له‌سه‌ر ناسنامه‌كه‌ی ناكرێت”.
پارێزگاری كه‌ركوك له به‌شیك له گووته‌كانی له دیداره‌كه باس له پشتیوانی زلهێزانی جیهان ده‌كات بۆ هه‌رێمی كوردستان و رایدهگهێنێت” كه به‌داخه‌وه له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به پرسی كورده‌وه هه‌یه، ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وروپیه‌كان دووڕوو بوون، ئێمه به‌ئاشكرا گوتمان ریفراندۆم واتای ده‌ستبه‌جێی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی نییه”.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له 16ی ئۆكتۆبه‌ر به ده‌ست كیسه‌ی باڵیكی خیانه‌تكاری نێو یه‌كێتی ته‌واوی پارێزگای كه‌ركوك و دووزخورماتوو و به‌شیكی تر له ناوچه ئیدارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ته‌سلیم به حه‌شدی شه‌عبی و میللیشیاكانی سه‌ر به ئێران كرا.