نووسینگه‌ی وه‌زیری دادی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه

له باره‌ی چوونی وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و پاش هه‌ڵبه‌ستنی كۆمه‌ڵیك تۆمه‌تی ناڕه‌وا و دوور له راستی، نووسینگه‌ی وه‌زیری داد رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ته‌واووی ئه‌و قسانه به درۆ له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
نووسينگه‌ى وه‌زيرى داد رایگه‌یاند، وه‌زیری داد بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی له وڵاتی توركیایه، پاش چاكبوونه‌وه و له نزيكترين كاتدا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، وتیشی، هه‌ر هه‌واڵێكى ديكه پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه، دووره له راستييه‌وه.
نوسینگه‌كه وتیشی، وه‌زاره‌تى دادى هه‌رێمى كوردستانى عێراق ئه‌و هه‌واڵانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه سه‌باره‌ت به‌وه‌زيرى داد سنان چه‌له‌بى بلاوكراونه‌ته‌وه، راستييه‌كه ئه‌وه‌يه كه وه‌زيرى داد له ٣١/١٠/٢٠١٧ دا له ولاتى توركيا نه‌شته‌رگه‌رييه‌كى بو ئه نجامدراوه و تا ئيستا له توركيا له ژير چاوديرى پزيشكيدايه.
نووسینگه‌ی وه‌زیری داد ئه‌وه‌شی باسكردووه” كه پاش چاكبوونه‌وه و له نزيكترين كاتدا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه و وه‌كو وه‌زيرى دادى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى عيراق له سه‌ر كاره‌كانى خۆى به‌رده وام ده‌بێت، هه‌ر هه‌واڵێكى ديكه پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه، دووره له راستييه‌وه.