كۆتایی ئهم ههفته ووڵاتانی ئهندام له هاوپهیمانێتی نێودهوڵهتی دژ به داعش كۆدهبنهوه
کۆتایی ئەم هەفتەیە 73 ووڵاتی ئەندام لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە عەمانی پایتەختی ئوردن كۆببنهوه بۆ تاوتوێكردنی دواین پێشهاتهكان و كۆتاهاتنی داعش له سوریا و عێراق.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیێندراوێک كه بڵاوی كرۆدتهوه و تێیدا هاتووه” كه کۆبوونەوەکە لە 15/11/2017 لە ئوردن دەبێ و (مەکگۆرک) نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش بەشدار دەبێت.
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باس لهوهشكراوه”كه دوای رزگارکردنی موسڵ و رەققە، هەلێکی گەورە لەبەردەم هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە بۆ دڵنیایی کۆتاییهێنان بە داعش لە عێراق و سووریا”.
وهزارهتی دهرهوهی ئەمریکا ئهوهشی راگهیاندوه”كه کۆبوونەوەکە یارمەتیدەرە بۆخێراکردنی هەوڵی بەکۆمەڵ بۆ لەناوبردنی ئارەزووەکانی داعش لە سەرانسەری جیهان”.
ئەو پرسانەی لە کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش باس دەکرێن بریتین له” گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە، چاودێریکردنی چەکدارانی بیانی ناوداعش و پچڕاندنی سەرچاوە داراییەکانی گرووپە تیرۆریستییەکان و بەرەنگاربوونەوەی پەیامی ئەو گرووپانەیە.