بۆ دووه‌م جار چه‌ند فرۆكه‌یه‌ك قه‌زای شارباژێڕ تۆپباران ده‌كه‌ن

بەرەبەیانی ئەمڕۆ يه‌ك شه‌ممه‌ بۆ جاری دووەم چه‌ند فرۆكه‌یه‌ك بۆردوومانی چەند ناوچەیەكی شارباژێریان كردو زیانی مادی زۆر بەر ناوچەكە كەوتوە.

له‌و باره‌وه‌ (كامەران حەسەن) قائیمقامی قەزای ماوەت رایگه‌یاندوه‌” كه‌ كاتژمێر نۆی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە 12/11/2017 چەند فرۆكەیەك بۆ جاری دووەم بۆردومانی چیایی ئاسۆسیان كردوە لە سنوری قە زای ماوەت، به‌ هۆكاری بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌و ناوچانه‌، زیانی مادی هه‌یه‌ به‌ڵاك زیانی گیانی نه‌بووه‌ تا ئێستا، له‌ ئێستاشد تیمەكانمان سەرقاڵی لێكۆلینەوەو خەمڵلاندنی زەرەرو زیانەكانن.

قائیمقامی قه‌زای ماوه‌ت ئه‌وه‌شی راگه‌یاند” كه‌ ئه‌مه‌ جاری دووه‌مه‌ ئه‌و سنوره‌ تۆپباران ده‌كرێت و ته‌نها هۆكاریشیان بۆ تۆپباران ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی لێیه‌، به‌پێی گووته‌كانیش بێ فرۆكه‌كان سه‌ر به‌ توركیان.

Back to top button