ریال مه‌درید به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی له‌سه‌ر گاریس به‌ێل ده‌ركرد
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەیاننامەیەكی فەرمی لەبارەی پێكانی گاریس بێڵی وێڵزی و ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی تیپەكەی بڵاو كردەوە و رایگه‌یاند: كه پێكانه‌كه‌ی بێل ته‌شه‌نه‌ی كردووه.
لەبەیاننامەكەی ریال مەدرید له‌سه‌ر گاریش به‌یل هاتووه “كه یاریزان گاریس بێل دوای دووركەوتنەوەی بۆ ماوەیەكی زۆر لەیاریگاكان چووە نێو قۆناغی چارەسەری و نزیكبوو لە گەرانەوە بۆ یاریگاكان، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌شكراوه كه” پێكانەكەی گاریس بێل لەسەر ئاستی قاچی دووبارەبۆتەوە و تەشەنەی كردووە ، بۆیە بۆ ماوەیەكی دیكە دەخرێتە ژێر رێنمایی پزیشكی”.
لەلایەن خۆشییەوەی رۆژنامەی ماركای ئیسپانی وادەی دووركەوتنەوەی گاریس بێلی ئاشكراكردووە” كه لەوانەیە ئەستێرەكە بۆ ماوەی (1) مانگی دیكەش لەیاریگاكان دووربكەوێتەوە”.