توركمانه‌كانی دووزو كه‌ركوك دژی هاتنی هه‌ر هێزێكی كوردین بۆ شاره‌كه
پاش تێكچوونی ره‌وشه‌كه و خیانه‌ته‌كه‌ی16ی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی ته‌واووی كه‌ركوك و دووزخورماتوو، بڕیار وابوو چه‌ند هێزێكی سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بێنه نێو خورماتوو بۆ باشتر كردن و دامركاندنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی شاره‌كه به‌ڵام توركمانه‌كانی شارۆچكه‌كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌دی ده‌كه‌نه‌وه دژی ئه‌و بڕیاره‌ن.
لە راگەیەنراوێكدا، توركمانەكانی كەركووك ھاتنی فەوجێكی سەرۆكایەتی كۆماریان بۆ خورماتوو رەتكردەوە و ئەوەیان باسكردووه” كه ھاتنی ھەرھێزێكی كوردی یان پێشمەرگە بۆ كەركووك و خورماتوو رەتدەكەینەوە، ھەرچەند سەربە حكومەتی ناوەندیش بن، بەڵام وەلائیان بۆ فەرماندەیی پێشمەرگە ھەیە، بۆیه به‌هه‌موو شیوه‌یه‌ك دژی هاتنی ئه‌و هێزانه‌ین.
له راگه‌یاندراوی توركمانه‌كان ئه‌وه‌ش هاتووه” كه داوای ھێزی عەربییان كردووە لە ناوچەكانی باشوور و رۆژئاوای عێراق.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه پێشتر (عەبدوڵڵا عەلیاوەیی) راوێژکاری سەرۆك کۆماری عێراق گوتبووی” كه عه‌بادی رەزامەندی لەسەر رەوانەکردنی هێزێکی سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق كه کوردن ده‌ربڕیوه بۆ شارۆچکەی خورماتوو بۆ ئه‌هوه‌ن كردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی شاره‌كه.