گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌موو زانیاریه‌كی مخابه‌راتی و سه‌ربازی به‌ناو لیستی مووچه داوه‌ته به‌غدا و ئێران
له رێگای عه‌بادیه‌وه و ئێران هه‌وڵده‌دات ته‌واوی زانیاری له‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و ده‌زگاكانی ئاسایشی و دژه تیرۆر و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی بزانێت، به‌ناو كه‌سه‌كان له‌به‌رده‌ست بێت، ئه‌مه‌شی وه‌ك مه‌رجی پێدانی مووچه خستۆته به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی ئه‌و داواكاریه‌ی حكومه‌تی عێراق نه‌داوه‌ته، پێی وایه ئه‌مه پێچه‌وانه ده‌ستووره چونكه له‌ده‌ستووردا شتێك به‌ناوی مووچه نیه، ئه‌وه‌ی هه‌یه، بودجه‌ی سه‌دا 17ی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌مه چه‌ند جارێكیش له‌زاری مالیكی دووباره كراوه‌ته‌وه، كه ئه‌وان بودجه‌یان بڕیوه نه‌ك مووچه، چونكه مووچه به‌شێكه له بودجه‌ی سه‌دا 17ی هه‌رێمی فیدراڵی عێراق”.
حه‌یده‌ر عه‌بادی له دواین لێدوانی دا له‌باره‌ی پێدانی مووچه به فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند كه پێداچوونه‌وه ده‌كه‌ن به‌لیستی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، داوای لیستی مووچه‌ی كردووه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرای ده‌كات، لیستی مووچه‌ی زۆنی سه‌وز به‌هه‌موو ورده‌كاریه‌كانه‌وه، هی هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كه‌ی 70ی یه‌كێتی و ده‌زگایی ئاسایش و دژه تیرۆر و ده‌زگای زانیاری یه‌كێتی راده‌ستی حكومه‌تی عێراق كراوه بێ گه‌رانه‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان”.
پاش ئه‌وه‌ی ته‌واوی زانیاری به‌ناو ناونیشان راده‌ستی حكومه‌تی عێراق كرا له‌لایان یه‌كێتی عه‌بادی ئاماده نه‌بوو مووچه بنێرێت، بۆیه ئامانجی ناردنی مووچه به مه‌رجی پێدانی لیست له‌لایان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روون بۆته‌وه كه داوایه‌كی سیاسی و مخابه‌راتیه هیچ په‌یوه‌ندی به مووچه‌وه نیه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، داواكاری حكومه‌تی عێراق له پێدانی لیستی مووچه خۆڕانی كوردستان هیچ په‌یوه‌ندی به فه‌رمانبه‌رانه‌وه نیه به‌ڵكو ئامانج لێی ده‌ستنیشان كردنی هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایشی و دژه تیرۆر و ته‌واوی ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازیه‌كان، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداره، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده نیه ئه‌مه راده‌ست بكات”.