ئایا كۆسره‌ت ره‌سوڵ ژه‌هرخوارد كراوه.. سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی وه‌ڵا ده‌داته‌وه
چه‌ند رۆژێك پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌واڵێك له تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان به‌فره‌وانی بڵاو كرایه‌وه، گوایه سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای به‌ره‌ی سه‌ربه‌خۆخوازی كوردستان، ژه‌هر خوارد كراوه له‌لایان باڵی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، گومانه‌كانیش له‌سه‌ر كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی چڕ بونه‌وه، پاش نه‌خۆش كه‌وتنیشی هه‌واڵه‌كه جارێكی تر به‌فره‌وان بڵاو كرایه‌وه، به‌ڵام سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی یه‌كێتی ده‌لێـ” كاك كۆسره‌ت خۆی نه‌خۆشه و ده‌رمانخوارد نه‌كراوه”.
رۆژی شه‌ممه 11ی 11ی 2017 نووسینگه‌ی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی،تێکچوونی باری تەندرووستیی کۆسرەت ڕەسولی ڕاگەیاند و دواتر لە پرێس کۆنفرانسێکدا، ڕێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندرووستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجام داوە و بەشێکی ڕیخۆڵەیان فڕێ دراوە و پاشانیش دکتۆر دارا ڕەشید، لە تیمە پزیشکییەکەی لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا ئاماژەی بەوە کرد: ئێستا باری تەندرووستیی کۆسرەت رەسوڵ زۆر باشە و کاتژمێر دوای کاتژمێر باشتر دەبێت”.
پاش ئه‌وه‌ی كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستی هه‌واڵی ژه‌هر خواردكردنی كۆسره‌ت ره‌سوڵ جارێكی تر به‌فره‌وانی بڵاو كرایه‌وه، له‌و باره‌یه‌وه، جه‌میل هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایدهگهێنێت”نەخێر کۆسرەت ڕەسول دەرمانخوارد نەکراوە”. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی “خۆی نەخۆشە و باری تەندرووستی تێکچووە”.
شه‌وی 15ی له‌سه‌ر 16 له شاری كه‌ركووك، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی فه‌رمانده‌ی هێزێكی كرد بۆ رێگری كردنی له داگیركردنی كه‌ركووك، به‌ڵام هه‌واڵه‌كان له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك و لاپه‌ره‌ی سوسیاڵ میدیا وا بڵاو كرایه‌وه، كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ و هێزه‌كه كه‌وته بۆسه‌ی پیلانگێرنی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌پشته‌وه ته‌قه له هێزه‌كانی كراوه، كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی لێ شه‌هید كراوه و كه به‌پێی زانیاریه‌كان شه‌هید بوونی پێشمه‌رگه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ له پشته‌وه پێكراون، واتا له‌دواوه ته‌قه‌یان لێكراوه”.