فڕۆکەیەکی سەربازی عێراقی کەوتە خوارەوە
لە نزیک شاری واست فڕۆکەیەکی سەربازی عێراقی کەوتە خوارەوە هەموو ئەوانەی لەناوی بوون گیانیان لەدەستدا.
بە پێی زانیاریەکان فڕۆکەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ و بە هۆکاری نادیار کەوتۆتە خوارەوە.
ئەوە یەکەم جار نیە کە فڕۆکەی سەربازی عێراقی دەکەوێتە خوارەوەو لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردویش فڕۆکەیەکی دیکە لە پارێزگای سەڵاحەدین بە هۆکاری نادیار کەوتە خوارەوە.