تەرمی ٤۰۰ کەس دۆزرانەوە

 
لە شارۆچکەی حەویجەی سەربە پارێزگای کەرکوک گۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزرایەوە کە تەرمی چوارسەد هاوڵاتی تێدابوو.
 
پارێزگاری نا شەرعی ئێستای کەرکوک ڕاکان سەعید ڕایگەیاند کە لەو گۆڕە بە کۆمەڵەدا تەرمی هاوڵاتی سڤیل و دیلەکانی لای داعشی تێدایەو بە شێوەیەکی نا مرۆڤانە ژێر خۆڵ خراون.
 
حەویجە تاکە شارۆچکەیەک بوو کە داعش باشتر لە ناوچەکانی دیکە خۆی تێدا دامەزراند بوو وە خەڵکەکەشی هاوسۆز بوون لە گەڵ داعش.
سه‌رچاوه‌: فرانس 24
Back to top button