سامر سەبهان چارەنوسی حەریری ئاشکرا دەکات

 
وەزیری دەولەی سعودیە بۆ کاروباری کەنداو لە توێتێکدا وێنەیەکی خۆیی و سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی لوبنانی بڵاو کردۆتەوە و نوسیویەتی موزایەدەکان لە پرسی حەریری مایەی پێکەنینن،ئەو هەموو خۆشەویستیە؟باوکیتان کوشت و ئومێدی لوبنانیەکانتان کوشت بۆ ژیانێکی ئاشتیانەو هێمن،ئێستاش ئەتانەوێت سیاسیەک بکوژن.
 
ئەو تویتەی سامر سەبهان وەڵام بوو بۆ حەسەن نەسروڵڵا کە داوای گەڕانەوەی حەریری کرد بوو وە پێی وا بوو سعودیە حەریری دەست بەسەر کردووە.
 
وەزیرە سعودیەکە دەنوسێت لە ئایندە بڵاوی دەکەینەوە کە کێ لوبنانی فرۆشتووە.
Back to top button