داعش به‌ره‌و پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین جوڵه‌یان كرد
پاش ئه‌وه‌ی هێزه عێراقیه‌كان پێشره‌ویان كرد بۆ راوه‌ی رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار داعش به‌ره‌و پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین چوون، پارێزگای ئهنیاریان جێ هێشت”.
ئه‌مرۆ قه‌ته‌ری عوبه‌یدی سه‌ركرده له حشدی شه‌عبی ئاشكرای ده‌كات، كه هێزه عێراقیه‌كان پێشره‌ویان كردووه بۆ راوه‌ی رۆژئاوایی پارێزگای ئه‌نبار و ده‌لێـ”ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش له‌و ناوچه‌یه‌دا بوون، سه‌رجه‌م پێگه سه‌ربازییه‌كانیان جێهێشتووه‌و به‌ره‌و ناوچه‌ی محاله و سهخریاتی باشووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین رۆیشتوون، هه‌وره‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه “سه‌رجه‌م فه‌رمانده بیانییه‌كانی داعش كه له‌و ناوچانه‌دا بوون، جگه له مانه‌وه‌ی چه‌ند مهفرهزیهكی بچووك، قه‌زاكه‌یان جێهێشتووه‌و چاره‌نووسیان به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه”.
عوبه‌یدی سه‌ركرده له حشدی شه‌عبی ده‌شلێـ” چه‌كداره نیشانشكێنه‌كانی داعش، سه‌ربان و باڵه‌خانه‌كانی قه‌زاكه‌یان جێهێشتووه‌و به‌ره‌و ناوچه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین رۆیشتوون”.