كێ ڕووی دێت عێراقی بێت؟
هه‌ر ئێستا كه ئه‌م وتاره ده‌خوێنیته‌وه، ڕه‌نگه ژماره‌یه‌كی تر مرۆڤ كوژرابن و هێشتا ئامار نه‌كرابن، ئێره عێراقه، وڵاتێك كه هه‌ر پارچه‌یه‌كی به خوێن به پارچه‌یه‌كی تریه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، هه‌ر حكومه‌تێك هاتبێت، حكومه‌تی پێش خۆی به‌خوێن لابردووه، هه‌رچی پادشا و ڕابه‌ر و سه‌ركرده‌ی هه‌بووه، یان كوژراوه، یان له‌سێداره دراوه، یان گولله‌باران یانژی نه‌فی كراوه، هه‌ر ئێستا نزیك به یه‌ك ملیۆن (شه‌ل و گێڕ و كوێر و كه‌مئه‌ندام)ی شه‌ڕی تائیفی و مه‌زهه‌بی ده ساڵی ڕابردووی هه‌یه، له ساڵی 2003وه بۆ سه‌ره‌تای 2017، نزیكه‌ی 430 هه‌زار مرۆڤ له عێراقدا كوژراون، ڕه‌نگه هێنده‌ی تریش كوژرابن و ئامار نه‌كرابن، هه‌ر له‌و ساڵه‌وه تا ئێستا، نزیكه‌ی شه‌ست هه‌زار كه‌س چاره‌نووسیان دیار نییه و بێسه‌روشوێنن، كه‌واته كێ رووی دێت عێراقی بێت؟!
هه‌ر ئێستا نزیكه‌ی سێ ملیۆن عێراقی ته‌نیا له ناوخۆی وڵات‌دا ئاواره و كهمپنشینن، كه به‌شی زۆریان به‌ر باشووری كوردستان كه‌وتوون! له‌پاش ڕووخاندنی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دامیش تا ئێستا، نزیكه‌ی پێنج ملیۆن عێراقی وڵاتیان به‌جێ هێشتووه و ڕوویان له وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا كردووه!
له‌ساڵی 2003وه تا ئێستا زیاتر له پێنجسه‌د مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕ و ئه‌كادیمی كوژراون و نزیكه‌ی ٨هه‌زار(هه‌ندێ ئامار ده‌ڵێت 17 هه‌زار) پسپۆڕ و شاره‌زا، عێراقیان به‌جێ هێشتووه، له ساڵی 2003وه بۆ 2009 شه‌ست و پێنج هه‌زار ته‌قینه‌وه له عێراقدا ڕوویانداوه، نزیكه‌ی (109032) كه‌س كوژراون كه له‌نێوانیاندا 66 هه‌زار كه‌سیان مه‌ده‌نی بوون، هاوكات 176382 كه‌سیش بریندار بوون! له 2009وه به‌ره‌و ژوور، ژماره‌ی كوژراو و كه‌مئه‌ندام و بێسه‌روشوێنه‌كان له عێڕاقدا، چوار هێنده‌ی تر زیاد ده‌كه‌ن، ته‌نیا له یه‌ك ناوچه‌ی شیعه‌نشینی به‌غداد، له ماوه‌ی 14 ساڵی ڕابردوودا، 3 هه‌زار ئۆتۆمبێل تهقێنراوهنهتهوه. به‌تێكڕا تاكو ساڵی 2017 ئه‌گه‌ر تاقه‌تت هه‌بێت و زه‌ڕب و تهقسیمێكی وردی ئاماره‌كان بكه‌یت، نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار ته‌قینه‌وه له عێراقدا ڕوویان داوه! هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئامارانه به‌راوردی بكه‌ن، ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه له 14 ساڵی ڕابردوودا له عێراقدا ته‌قێنراونه‌ته‌وه، به‌قه‌د تێكڕای ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یه كه له وڵاتێكی وه‌كو ئۆگه‌ندا هه‌ن، ئێستا عێراق خاوه‌نی دوو ملیۆن له‌و قوربانیانه‌یه كه له فه‌رهه‌نگی ڕۆژهه‌ڵاتیدا پێیان ده‌گوترێت (شه‌هید!)، هه‌موو ئه‌مانه له كاتێكدان كه ته‌نیا ژماره‌ی فه‌ڕمی سوپای عێراق، نزیكه‌ی دووسه‌د هه‌زار كه‌سن، ژماره‌ی پۆلیسی عێراق نزیكه‌ی چوارسه‌د هه‌زار كه‌سن، جگه له‌وه‌ی 53 میلیشیای مه‌زهه‌بی له‌عێراقدا هه‌ن كه ژماره‌ی چه‌كداره‌كانیان نزیكه‌ی 150هه‌زار كه‌سن! كه‌واته كێ ڕووی دێت عێراقی بێت؟
تۆ سه‌یری عێراق بكه‌ن، به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه بۆ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاشكرا كراون، نزیكه‌ی په‌نجا هه‌زار مرۆڤ له زینداندان، به‌ڵام ڕاستیی زیندانه‌كانی عێراق زۆر له‌مه فراوانتر و گه‌وره‌ترن، به‌جۆرێك كه نزیكه‌ی 300 هه‌زار مرۆڤ له‌زیندانه‌كاندان، به‌شی زۆری ئه‌مانه بۆ ته‌سفیاتی سیاسی و ململانێی تائیفی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌پێی ڕێژه‌ی یه‌كه‌م، پله‌ی چل و چواری داوه‌ته عێراق له ڕیزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زیندانییان زۆره، به‌ڵام به‌پێی ژماره‌ی دووه‌م بێت، حه‌قی ڕه‌وای عێراقه كه له پله‌ی یه‌كه‌مدا بێت!
حكومه‌تی عێراق هه‌رگیز داتا و ژماره‌ی دروست ئاشكرا ناكات، كاتێك حكومه‌تی عێراقی وتی: له عێراق ده كه‌س كوژراون، دڵنیا بن ئه‌وه سه‌د كه‌سن! بۆیه هیچ یه‌ك له‌و زانیارییانه‌ی سه‌ره‌وه كه‌مترنین، به‌ڵام ئه‌سڵه‌كه‌یان كه زۆرتره ئاشكرا نین، ڕۆژگاری ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی نوری مالكی، هه‌ركه‌س ڕێگری به‌رده‌م فراوانخوازییه‌كانی بووایه، به‌تۆمه‌تێك ڕاپێچی زیندانی ده‌كرد، به‌م هۆیه‌شه‌وه، به‌شی زۆری سوننه‌كان ئێستا له‌زینداندان، ته‌نانه‌ت دۆسێی یاسایی بۆ دیارترین سه‌ركرده‌ی سوننه (تاریق هاشمی) كرده‌وه و له مه‌یدانی سیاسه‌تی عێراقی دابڕی!
32 ده‌وڵه‌تی جیهان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری ڕووخاندنی سه‌دامیان جێبه‌جێ كرد، ئه‌وان نزیكه‌ی 162 هه‌زار سه‌رباز بوون، له‌ساڵی 2003وه تاكو 2011یانی تا ئه‌و ڕۆژه‌ی گه‌ڕانه‌وه، ژماره‌ی كوژراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا 4487 سه‌رباز و نزیكه‌ی 32 هه‌زار بریندار بوون. به‌ڵام ژماره‌ی كوژراوانی عێراق، له ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه بۆ رووخاندنی سه‌دام كۆ كرابوونه‌وه زۆرتربوون!
له چوارده ساڵی ڕابردوودا، چوار زانكۆی ماقووڵ له عێراقدا نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام نزیكه‌ی 12 هه‌زار مقه‌ڕ و نوسینگه و پایه‌گای (ڕه‌سمی و ناڕه‌سمی) حیزبی (كه به‌شی زۆریان سه‌ر به ویلایه‌تی فیقهی ئێرانین)، له‌م وڵاته‌دا كراونه‌ته‌وه!
ئه‌م وڵاته مێژووی نه‌رمی نییه، نهشارستانییهتهكهی هی خۆیه‌تی و نه شانازییه‌كانی ڕابردووش، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ده‌گوترێت و جێی شانازییه و وه‌ك پاشماوه‌ی شارستانێتی دیرۆك ماوه‌ته‌وه، هی بابلی و ئاشورییهكانه، شارستانێتی ئه‌سڵی عێراقییه‌كان ئه‌م ئاگر و خوێن و یه‌كدی كوشتنهیه، ئه‌مه‌ریكا كه هاته عێراق، ته‌نیا ڕژێمێكی سیاسی ڕووخاند و سه‌ربازه پارێزگاره‌كانی ئه‌و ڕژێمه‌ی كوشت، به‌ڵام خودی عێراقییه‌كان، گه‌وره و بچوك و منداڵ و پیریان كه‌وتنه گیانی یه‌كتری و به حه‌ق و به‌ناحه‌ق یه‌كدیان كوشت و هێشتاش به‌رده‌وامن، حكومه‌ته نوێكه‌ی ئه‌م وڵاته‌ش، شه‌قامه‌كانی قیرتاو نه‌كرده‌وه و باڵه‌خانه داڕووخاوهكانیی پاش جه‌نگی نۆژه‌ن نه‌كرده‌وه، به‌ڵام ده‌ست به‌جێ كه‌وته مامه‌ڵه‌ی كڕینی ئێف شانزه و ئه‌برامز و چه‌ك و بارووت! بۆیه لێره، هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێك، جه‌نگێكی سه‌خت به‌نێو جه‌رگه‌ی وڵاته‌كه‌دا تێده‌په‌رێت، چه‌ندین پیاوی مه‌زهه‌بی و كۆنهخوازیش، ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های وڵاته‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه و به‌یه‌ك فه‌توا بڕیار له‌چاره‌نووسی عێراقییه‌كان ده‌ده‌ن، ئه‌وان كه پایه‌كه‌یان هیچی كه‌متر نییه له پایه‌ی خودا، به‌ڵام هیچ كاتێك نه‌بوونه‌ته به‌شێك له ئاشته‌وایی گشتی و پێكهێنانه‌وه‌ی عێراقییه‌كان! گه‌وره‌ترین به‌ڵای عێراقییه‌كان و كورد، سازدانی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بوو كه به فه‌توای پیاوێكی كلاسیكی مه‌زهه‌بی وه‌ك سیستانی دروست بوون و ئه‌مڕۆش بوونه‌ته به‌ڵای گیانی كورد و سوننه‌كان!
ساڵی وا هه‌بووه له عێراقدا، له‌سه‌ر جیاوازی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی، هه‌زار كه‌س ته‌نیا له‌یه‌ك مانگدا كوژراون! به‌م هۆیه‌شه‌وه نزیكه‌ی چوارسه‌د هه‌زار كریستیان، هه‌ڵهاتوون بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌شێكی زۆریشیان ڕوویان له كوردستان كردووه! له‌لایه‌كی تریشه‌وه، دزین و دیارنه‌مانی پاره و فراوان بوونی تۆڕی گه‌نده‌ڵی له عێراقدا، به ئاستێك گه‌یشتووه كه ته‌نیا له ماوه‌ی چوارده ساڵی ڕابردوودا، نزیكه‌ی سێ سه‌د ملیار دۆلار گیرفانه وگیرفانی پێ كراوه، هاوكات شیعه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرتووه و به‌م هۆیه‌شه‌وه، جگه له‌وه‌ی سفره‌ی عێراقیان به‌ڕووی ئێران‌دا ڕاخستووه، هاوكات ته‌واوی عێراقیان كردووه‌ته ئوستانێكی ئێرانی. كه‌واته ئێستا پرسیاره‌كه زۆر ساده‌یه: توخوا ئه‌مه وڵاته كورد له‌گه‌ڵیدا بمێنێته‌وه و بژی؟!