دواین زانیاری له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كگرتوو و گۆڕان
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 12ی 11ی 2017 له‌شاری سلێمانی شاندێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌سه‌رۆكایه‌تی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی گۆڕان سه‌ردانی سه‌ڵاحه‌دین به‌هادینیان كرد، راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاو كرده‌وه له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كردووه”.
وه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، هه‌ردووڵا جه‌خت لە چارەسەری بەپەلەی کێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە و دوایان لە لایەنە سیاسییەکان کردووە بەیەکەوە رووبەڕووی کێشەکان ببنەوە و چارەسەرێک بۆ دۆخی سیاسیی هەرێم بدۆزنەوە، هه‌ر به‌پێی راگه‌یاندراوه هاوبه‌شه‌كه‌یان، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاندووە “جێی نیگەرانییە رۆژ لە دوای رۆژ قەیرانەکان و بارودۆخی هاونیشتمانیان روو لە خراپبوونی زیاتر دەکەن، هاونیشتمانیان چیدی ناتوانن خراپتربوونی بارودۆخەکە لە ئەستۆ بگرن و باجی هەڵەی دەیان ساڵەی حکومڕانی بەرپرسانی هەرێم بدەن، لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سەبارەت بە بارودۆخی کوردستان و ناوچەکە دەڵێت “بەهۆی خێرایی گۆڕانکارییەکان لە ناوچەکە، پێویستە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بن، بۆ رووبەڕووبوونەوەی بارودۆخەکە و دۆزینەوەی رێگاچارەیەکی بەپەلە بۆ چارەسەری بژێوی و کێشە و گرفتەکانی هاونیشتمانیان بەتایبەت لەڕووی ئابوورییەوە”.
هه‌ر له راگهیاندراوهكهشدا هاتووه لە بەرامبەردا عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاندووە “گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ئەگەرەکانی سەرهەڵدانی شەڕێکی نوێ یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی زیاتری لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەخوازێ و ناکرێت هاونیشتمانیان چیدی لەوە زیاتر باجی حکومڕانی شکستخواردوو بدەن”.
دەقی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە