ئەمریکا نیگەرانە لە بەغدادو کۆنگرێسیش کار بۆ پڕچەککردنی پێشمەرگە دەکات
ڕاپۆرتێكی مۆنتینیگرۆی ئەمریكی دەڵێت :ئەمریكا نیگەرانە لە بەغدا و گۆنگرێسیش كار بۆ پڕچەككردنی پێشمەرگە دەكات
بە گوێرەی چاودێرانی ئەمریكی ئێستا كورد پشتیوانیەكان لە نێو گۆنگرێسی ئەمریكی بەدەستهێناوەتەوە و هۆكاریش ئەمەش بەردەوامیەكانی بەغدایە لە فشار خستنە سەر هەرێمی كوردستان.
پێگەی مۆنتیۆری ئەمریكی لە ڕاپۆرتێكیدا ئاشكرای كردوە ، هەڵوێستی نوێی كۆنگرێسی ئەمریكی لە هەوڵدایە بۆ دەكردنی یاسای كۆتایی بەرگری نیشتیمانی و ئێستا هاوڕانین لەگەڵ كۆشكی سپی بۆ یاساكە كە تیایدا ئاماژە بە هاوكاریە سەربازیەكانی ئەمریكا كراوە بۆ كوردبە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی عێراقی.
هەروەك وەزارەتی بەرگری ئەمریكا داوای بڕی 365 ملیۆن دیناری كردووە لە شێوەی موچە و هاوكاری بۆ هێزەكانی پێشمەگە بۆ ساڵی 2018.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕاوێژكاری هاوپێچی پرۆژەكە، ئاماژە بە پێكدادانەكانی ئەم دواییەی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقیەكان كراوە ، داواش لە هەموو لایەنەكان كراوە ئاڵۆزیەكان نەهێڵن، بەتایبەت ئاماژە بە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی كراوە کە لەگەڵ سوپای عێراقدان.