خواکوڕک ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات

 

سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 2017/11/13 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات و به‌پێی زانیاریه‌كانیش كۆبونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌باره‌ی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق و پشكی هه‌رێم .

به‌پێی زانیاریه‌كانی خواکوڕک ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ی كۆده‌بێته‌وه‌و گفتوگۆ ده‌كات له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق .

پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئاماده‌كراوه‌و تێیدا به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ بۆ 12.67% و هه‌روه‌ها تێشیدا ناوی پارێزگاكانیشی له‌ بری هه‌رێمی كوردستان به‌كارهێناوه‌ .

Back to top button