سعودیە ٨زانای بەناوبانگ دەستبەسەردەکات
گەورە بەرپرسێكی حكومەتی سودانی رایگەیاندووە، بەم دواییە لە
سعودییەو ژمارەیەك گەورە زانای بەناوبانگ رەوانەی یەكێك لە دوورگەكانی وڵاتەكەی كراون و ئێستاش ئەوان دەستبەسەرن.
(موحەمەد عەتا مەولا) بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایش و هەواڵگری سودانی رایگەیاند “لە هەفتەی رابردوەوە لە سعودیەوە هەشت گەورە زانا رەوانەی دوورگەیەكی وڵاتەكەی كراون و لەوێدا دەستبەسەركراون و ڕێگەش نادرێت هیچ هۆكارێكی پەیوەندی بەكاربهێنن”.
ئەو گەورە بەرپرسە ئەمنییەی سودان گوتیشی “ئێستا لە دورگەی جەزیرەی دووری (186) كیلۆمەتر هەشت گەورە زانا كە بریتین لەمانە (عەوز قەرەنی و عەلی عومەری و سەلـمان عۆدەو موحەمەد هەبدان و غەرم بێشی و ئیبراهیم حارسی و حەسەن ئیبراهیم مالیكی و موحەمەد عەبدولعەزیز خزێری) و چەند كەسێكی تریش دەستبەسەرن”.
بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایش و هەواڵگری سودانی ئاماژەی بەوەشكرد، كە ئەو هەشت زانایە بەهەماهەنگی دەزگای هەواڵگری سعودییە رەوانەی دوورگەكە كراون، ئەوەش بەهۆی ڕەخنەگرتنیان لە شێوازی حوكمڕانی بنەماڵەی ئالسعودەوە بووە، دەشڵێت “: سێ كەس لەو زانایانەش ئێستا لە باڵەخانەیەكی تایبەتین لە شاری گاردن سیتی شاری خەرتوم و بەتایبەتی دەستبەسەركراون”.