په‌یامێك له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ له‌باره‌ی بومه‌له‌رزه‌ی ئه‌مشه‌و

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌”بەم بۆنەیەشه‌وه‌ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، پارێزگار و سەرپەرشتیاری یەکە كارگێڕییەکان سەرپشک دەکات لە بڕیاردان بۆ هەر هەنگاوێک کە پێویست بکات بۆ هاوکاریکردنی برینداران و هاووڵاتیان.

ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌….

کوردستانیانی خۆشەویست،
 
 
بەداخەوە، ئەمشەو 12/13_11_2017 بوومەلەرزەیەک، شارەکانی کوردستانی هەژاند و بووە هۆکاری گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەندین هاووڵاتى لە ناوچە جیاجیاکان. لێرەوە داوا لە کارمەندانی نەخۆشخانە و بنکەکانی تەندروستی و هەموو وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی پەیوەست بە هاوکاریی هاووڵاتیان ده‌كه‌ین، ئەمشەو پەیوەندی بە شوێنی کاریانه‌وه‌ بکەن و لە ئامادەباشیدا بن بۆ هاوکاریکردنی هاووڵاتیان، بەتایبەتیش برینداران.
 
بەم بۆنەیەشه‌وه‌ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، پارێزگار و سەرپەرشتیاری یەکە كارگێڕییەکان سەرپشک دەکات لە بڕیاردان بۆ هەر هەنگاوێک کە پێویست بکات بۆ هاوکاریکردنی برینداران و هاووڵاتیان.
 
لە پەروەردگاری مەزن داواكارین گیانی قوربانییان بە بەهشتی خۆی شاد بکات و سەبووریی کەسوکاریان بدات، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران و سەلامەتی بۆ هاووڵاتییان دەخوازین.
 
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
12/13-11_2017
 
Back to top button