حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌ له‌ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 46 ملیۆن و 530 هه‌زار دۆلاری كۆمپانیای (دی ئێن ئۆ)ی نه‌رویجی دایه‌وه‌ و له‌ ئێستاشدا به‌رده‌وامه‌ له‌ دانه‌وه‌ی شایسته‌ی دارایی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان كه‌ كار ده‌كه‌ن له‌ كوردستان.

لە راگەیەندراوێكدا كۆمپانیای دی ئێن ئۆی بڵاویكردۆته‌وه‌”كه‌ كۆمپانیاكه‌ بڕی 46 ملیۆن و 530 هه‌زار دۆلاری له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه‌ له‌بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی مانگی 8یرابردوو له‌كێڵگه‌ی نه‌وتی (تاوكێ) ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئینێرجی دابه‌ش ده‌كات.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كۆمپانیاكه لە ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوودا‌ بڕی 39 ملیۆن و 550 هه‌زار دۆلاری له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتبوو له‌بری هه‌ناردی نه‌وت له‌مانگی ته‌مووز.

Back to top button