توركیا فرۆكه‌یه‌كی هاوكاری و تیمی فریاگوزاری ره‌وانه‌ی كوردستان كرد

کەمێکی دیکە فڕۆکەیەکی بارھەڵگری تورکیا دەگاتە فڕۆکەخانەی سلێمانی و كۆمه‌ڵیك پێداویستی پزیشكی و تیمێكی فریاگوزاری و هاوكاری تێدایه‌ بۆ لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو.

به‌پێی زانیارییه‌كان، فرۆكه‌ توركیه‌كه‌ پاش كه‌مێكی تر ده‌گاته‌ سلێمانی و  کەلوپەل و ھاریکاریی مرۆیی بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو ھەڵگرتووە.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ١٢/١١/٢٠١٧، بوومەلەرزەیەکی بەھێز ھەر چوار پارچەی کوردستان و چەند وڵاتێکی دیکەی ھەژاند، بەھۆیەوە تەنیا لە باشوور و رۆژھەڵاتی کوردستان زیاتر لە ٢١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و به‌ هه‌زارانیش بریندار بوون.

بەپێی سەنتەرەکانی جیۆلۆجی ئەمریکا و ئێران و بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، نێوەندی بوومەلەرزەکە نێوان باشوور و رۆژھەڵاتی کوردستان (ھەڵەبجە و کرماشان) بووە، گوڕەکەشی لەنێوان ٧ بۆ ٧.٦ پلەی رێختەر بووە.

Back to top button