سەرۆک وەزیرانی کەنەدا هاوسۆزی و هاوخه‌می خۆی بۆ قوربانییانی بوومەلەرزەکەی کوردستان دەردەبڕێت

سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ھاوخەمیی خۆی و وڵاتەکەی بۆ قوربانییانی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردووی کوردستان، دەردەبڕێت.

(جەستن ترۆدۆ) سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لە ھەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، له‌ تویتێكدا رایگەیاندووە” ھەواڵێکی ناخۆش و تراژیدی لە عێراق و ئێرانەوە ھەیە، به‌وهۆیه‌وه‌ ھاوسۆزیی و ھاوخەمیی ھاووڵاتییانی کەنەدای بۆ قوربانییانی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردووی باشوور و رۆژھەڵاتی کوردستان و عێراق و ئێران، ده‌رده‌بڕین.

سەنتەری بوومەلەرزەکە، کە کاتژمێر ٩:٢٠ خولەکی شەوی یەکشەممە ١٢/١١/٢٠١٧ رووی داوە، لە نزیک ھەڵەبجە بووە و گەیشتووەتە ٧.٤ پلەی رێختەر، کاریگەرییەکەشی گەشتووەتە شارەکانی باشوور و رۆژھەڵاتی کوردستان، بەغدا و مووسڵ و تەنانەت کوێتیش.

بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی ئەوانەی لە رۆژھەڵات و باشووری کوردستان گیانیان لەدەست داوە، گەیشتووەتە ٢١٣ کەس و ژمارەی بریندارانی شگەیشتووەتە ١٨٦٨ کەس.

Back to top button