بڕیارێكی نوێی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ سه‌رجه‌م خاوه‌ن بڕوانامه‌كان

خواكوڕك

وەزارەتی دارایی‌و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌ راگه‌یانراوێكی دا كرێی نوێی وانەوتنەوەی وانەبێژانی بۆ مامۆستایانی زانكۆو پەیمانگەكان دیاریكرد.

بەپێی رێنماییەكە، مامۆستایانی هەڵگری پلەی زانستی پرۆفیسۆر بۆ هەر وانەیەك 6 هەزارو 500 دینارەو پرۆفیسۆری یاریدەدەر 5 هەزارو 500 دینار وەردەگرن‌و ناونیشانی مامۆستاش 4 هەزارو 500 دینارەو مامۆستای یاریدەدەریش 3 هەزارو 500 دینارە.

له‌ درێژه‌ی رێنماییەكەی وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی هاتووه‌، مامۆستایانی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمی باڵا -دو ساڵە- 3 هەزار دینار دەبێت‌و بڕوانامەی دبلۆمی باڵا -یەك ساڵە- 2 هەزارو 500 دینار وەردەگرن، هەڵگرانی بڕوانامەی بەكەلۆریۆس 2 هەزارو 500 دینارەو هەرچی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمیشە، تەنها 2 هەزار دینارە بۆ هەر وانەیەك.

Back to top button