نێچیرڤان بارزانی چه‌ند نهێنیه‌ك له‌سه‌ر نیه‌ته‌كانی به‌غدا ئاشكرا ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایده‌گه‌ێنێت”تێبینیەكانمان لەسەربودجەی عێراق بۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ناردووە، جەختمان لەسەر پشكی ھەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق كردووەتەوە بەپێی ئەو رێككەوتنەی پێشتر لەنێوانمان ھەبووە، بەڵام تا ئێستا وەڵامان وەرنەگرتووەتەوە، راشیگەیاند: “تا رادەیەك كێشە لە ناردنی دەرمانیش بۆ ھەرێمی كوردستان دروستبووە هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”وەك ھەرێمی كوردستان دیالۆگ لەسەر بنەمای دەستووری عێراق بە چارەسەر دەزانین بۆ ئەو كێشانەی لە نێوانماندا ھەیە”.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان هه‌روه‌ها له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا راشی گه‌یاندووه‌” سەبارەت بە یاسای بودجە، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان گوتی: “ئەمە خراپترین رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقە، ئەو ئاماژەو دەستەواژانەی لەنێو ئەو یاسایە بەكارھاتوون، بۆ ھەڵوەشاندنەوەی قەوارەی سیاسی ھەرێمی كوردستانە”.ئەوەشی خستەڕوو: “تا ئێستا وادەی چوونی شاندی ھەرێمی كوردستان بۆ بەغدا دیارنەكراوە، بەڵام خواستی ئێمە ئەوەیە كە دەبێت بە جیدی گفتوگۆ بۆ چارەسەری كێشەكان بكەین”.

هه‌ر له‌باره‌ی به‌رده‌وامی مووچه‌ و دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی راشی گه‌یاندووه‌” مووچەی ئەم مانگە و مانگێكی دیكەش دابەش دەكرێت، ئەم مانگە تەواوبێت دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی داھاتوو دەكەین، له‌باره‌ی رووسنه‌فته‌وه‌، نێچیرڤان بارزانی راشی گه‌یاندووه‌” رووسنەفت ملیارێك دۆلاری پێنەداوین، بەڵكو بەپێی ئەو رێككەوتنامەی پێشتر لە نێوانماندا ھەبووە، ھەندێك پارەی بەپێی ئەو گرێبەستە بە ھەرێمی كوردستانداوە، بەڵام لەم ماوەیەدا ھیچ بڕە پارەیەكی دیكەی بە ھەرێمی كوردستان نەداوە، لە بەشێكی دیكەی كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا نێچیرڤان بارزانی گوتیشی” بڕیارە لە داهاتوودا وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی لایەنە کوردستانییەکان بکەین، دوای سەردانی لایەنە سیاسییەکانیش وادەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دیاریدەکەین. ئاماژەی بەوەشدا، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیارە سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان بکەن و کۆببنەوە”.

Back to top button