یاریرانێک داوای لێبوردنی لە خامنەیی نەکرد،سزا درا.

 
مەسعود وجاعی کاپتنی هەڵبژاردەی ئێران بۆ هەمیشە لە هەڵبژاردەکە دەرکرا چونکە ئامادە نەبوو داوای لێبوردن لە خامنەیی بکات.
 
شوجاعی کە یاری بۆ یانەی پانیونیوسی یۆنانی دەکات بەهۆی یاریکردنی بەرامبەر یانەیەکی ئیسرائیلی داوای لێ دەکەن داوای لێبوردن بکات لە ڕابەری ئێران بۆ ئەوەی ڕێی بدرێت لە ڕیزی هەڵبژاردەی ئێران بەردەوام بێت بەڵام مەسعود شوجاعی ئامادە نیە داوای لێبوردن لە خامنەیی بکات و بەو هۆیەوە بۆ هەمیشە لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەردەکرێت.
 
مەسعود شوجاعی بە پێی گرێبەست یاری بۆ یانە یۆنانیەکە دەکات و پێی سەیرە وەها سزایەک دەدرێت کە لە هەمبەر یاری کردنی دژی یانەی مکابی ئیسرائیلی و سەیرتر لەوەش ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێرانیش داوای لێی کردووە داوای لێبوردن بکات.
Back to top button