راگه‌یاندنه‌كان و به‌شێك له گۆڕان له‌به‌رژه‌وه‌ندی گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كار ده‌كه‌ن
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر سیاسه‌تی گۆڕان به‌ته‌واوی بزربووه له‌وه‌ی ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌و خیانه‌ته‌ی یه‌كێتی دایه یان دژی ئه‌و خیانه‌ته‌یه، په‌رله‌مانتارێكی پێشووی گۆڕانیش ده‌لێـ” راگه‌یاندن و به‌شێك له كادیرانی یه‌كێتی له‌به‌رژه‌وه‌ندی گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كار ده‌كات، له‌ئێستادا هیچ سیاسه‌تێكی روونی نیه، ته‌نها له‌ده‌وری ئه‌و گروپه ده‌خوڵێته‌وه و دیار نیه گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌و خیانه‌ته دایه، یان دژی ئه‌م خیانه‌ته‌یه”.
عهبدولرهخمان حوسێن، ئه‌ندام په‌رله‌مانی پێشووی گۆران له‌و باره‌یه‌وه رایدهگهێنێت”کێشە لەناو گۆڕاندا هەیە و خانەی ڕاپەڕاندن کراونەتە ئامانج و ڕاگەیاندنی گۆڕانیش گومانی لەسەرە، چونکە لە بەرژەوەندیی گرووپێکی یەکێتی کار دەکات، بۆیە کێشەی ئەوان لە یەکێتی گەورەترە، ئەوان لە پێکھاتەی خوارەوە گرفتیان ھەیە و زۆریان پێ ناخۆشە گۆڕان وەک حزبێکی تەقلیدی ماوەتەوە و گەنجە تازەکانی گۆڕان پێیان وایە ڕووداوەکانی ناو گۆڕان ئاراستە کراون”.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی پێشووی گۆڕان ده‌شلێـ”بەشێکی زۆری گرفتی نێو بزووتنەوەکە بەهۆی ڕێککەوتنەکەیانە لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، چونکە ”تا ئێستا میکانیزمی جێبەجێکردنی دیار نییە و جێبەجیش ناکرێت، چونکە لەناو یەکێتی ئاراستەیەک ھەیە کە گۆڕان ڕاستەوخۆ ڕادەستی یەکێتی بکرێتەوە، لە بەرامبەریشدا خەڵکانێک لەنێو گۆڕاندا نایانەوێ لە یەکێتی نزیک ببنەوە، دووپاتیشی کردەوە: ”ئێستا گرفتەکانی گۆڕان لە لێواری تەقینەوە دان و ھەڵسووڕاوان ناتوانن وەڵامی خەڵک بدەنەوە، ڕەنگە دۆخی گۆڕان لە دۆخی یەکێتی باشتر نەبێت”.
چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی عێراق و كوردستانی گۆڕان له‌گه‌ڵ میدیاكانی ئه‌و حزبه، به‌ته‌واوی خۆیان له به‌ره‌ی باڵی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر یهكڵاكردۆتهوه، به‌ته‌واوی چونه‌ته جه‌بهه‌ی ئه‌وان بۆ ته‌واو كۆتایی هێنان به‌كوردستان و بازرگانی كردن به‌نه‌وتی كه‌ركووك، به‌گوێره‌ی زانیاریهكانش باڵی خیانه‌تی 16 ئۆكتۆبه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بانگه‌شانه‌ی گۆڕان ده‌یكات به‌شێك له‌و نه‌وته‌ی له‌كه‌ركووك ده‌درێته گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایان عێراق و ئێران ده‌درێت به گۆڕانیش”.