سکاڵا لەسەر سەرکردایەتی کوردستان تۆمار کرا
بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ دابەشکردنی خاکی عێراق چەند لایەنێکی سیاسی عێراقی سکاڵا لە دادگای باڵای فیدراڵی دژی سەرکردایەتی کوردستان تۆمار دەکەن.
بۆ هەمان مەبەست بڕیارە 20ی ئەم مانگە دادگا کە چاو بەو سکاڵایانەدا بخشێنێت و لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکات چونکە سکاڵاکان دژی پرسی ڕیفراندۆم، و لەو سکاڵایانەشدا داوا کراوە دادگایی سەرکردایەتی کوردستان بکرێت.
ئیاس ساموک وتەبێژی دادگاکە ئاشکرای کرد چوار هێزی سیاسی عێراقی دژی سەرکردەکانی کورد کە لە پشت ئەنجامدانی ڕاپرسیەوە بوون سکاڵایان پێشکەشی دادگا کردووە،چاودێرێکیش پێی وایە ئەو سکاڵایانە هاشوهوشی پێشواختەی هەڵبژاردنن و لەو بڕوایەشدایە گەر دادگا دەست وەردان لەکارەکانی نەکرێت سکاڵاکان بێ ئەنجام دەبن.