دەستوەردانەکانی ئێران فەرەنساشی هێنایە دەنگ
تا دێت ئاڵۆزیەکانی لوبنان پەرە دەسێنن و دوای هۆشداری سعوودیەکان بە ئێران لە دەست وەردانی ئەو وڵاتە لە ناوخۆی لوبنان فەڕەنساش هاتە دەنگ.
لەو ڕوەوە وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند لوبنانێکی ئارام کاتێک بوونی دەبێت کە ئێران واز لە دەستوەردانەکانی لەو وڵاتە بهێنێت.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئارامی ئاسایشی لوبنانی پەیوەست کرد بە ئاسایش و ئارامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داوای لە ئێران کرد دەستوەردانەکانی ڕابگرێت.
سهرچاوه: فرانس 24