باڵی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتی پاشماوه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك ده‌دزێت

وه‌زیری نه‌وتی عێراق عەبدولجەبار لعێبی له لێدوانێكی دا رایده‌گه‌ێنێت، به‌رهه‌م هێنانی نه‌وتی كه‌ركووك به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه و پاڵاوگه‌كانیش زیاد ده‌كه‌ین و ده‌شلێـ” ئێستا رۆژانە420 هەزار بەرمیل نەوت لە کەرکووک بەرهەم دەهێندرێت”.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا وه‌زیری نه‌وتی عێراق عەبدولجەبار لعێبی رایده‌گه‌ێنێت، وەزارەتەکەی هەوڵ دەدات ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کەرکووک بگەیەنێت یەک ملیۆن بەرمیلی رۆژانە و پاڵاوگەیەکیش لە کەرکووک دروست دەکەین”.
هه‌ربه‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه” چەکدارانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ڕۆژانە 260 ھەزار بەرمیل نەوت بە تانکەر بۆ ئێران دەبەن و بەشێک لە داھاتی ئەو نەوتەش بۆ گروپەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، کە لە 16ـی ئۆکتۆبەردا شارەکەیان رادەستی حەشدی شەعبی کرد.
شایانی باسه پێشتر خواكوڕك به‌ڤیدیۆوه هه‌نارده‌ی نه‌وتی قاجاخی كه‌ركووكی به‌رێگای سلێمانیه‌وه‌و ئاشكرا كرد، كه پاشماوه‌كه‌ی ده‌درێت به‌یه‌كێتی و حشدی و سوپای پاشدارانیش نه‌وته‌كه‌ی تر ده‌به‌نه ئێران و ده‌یفرۆشن كه 260 به‌رمیل نه‌وته”.