سوكه هاوكاریه‌كه‌ی توركیا بۆ بومه‌له‌رزه هه‌رێمی كوردستان دڵی ده‌نگده‌ری كوردی باكوری كوردستان ئاشت ناكاته‌وه
پاش ئه‌وه‌ی بومه‌له‌رزه‌یه‌ك ته‌واوی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه له شه‌وی 12 له‌سه‌ر 13ی 11ی 2017 توركیا یه‌كه‌م وڵات بوو هاته سه‌ر خه‌ت و ئامادیی خۆی بۆ هاوكاری كوردستان ده‌ربری، به‌ڵام چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ئه‌م هاتنه سه‌رخه‌ته‌ی ئه‌ردۆگان و توركیا په‌یوه‌ندی به ره‌وشی دژواری رێكخستنه‌كانی ئه‌كپارتیه‌وه هه‌یه، له باكوری كوردستان و كوردی باكوری كوردستان پاش پشتێكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌لایان توركیا له‌و پارته توره‌ن و ئاماده نین ده‌نگ به ئه‌كپارتی بده‌ن”.
چاودێرانی سیاسی له‌باره‌ی هاوكاری توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ر بومه‌له‌رزه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به هه‌نگاوێكی سیاسی ده‌زانن كه په‌یوه‌ندی به‌ناوه‌خۆی توركیاوه هه‌یه، هیچ په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نیه، چونكه پاش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌هه‌رێمی كوردستان، توركیا به‌ته‌واوی دژی هه‌رێمی كوردستان لێدوانی دا‌و هاوكاری سه‌ربازی و هه‌واڵگری و سوپای عێراق و پاسداری ئێرانی كرد بۆ له‌ناو بردنی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی به‌دوای خۆی دا هێنا له شاره‌كانی باكوری كوردستان”.
پێشتر كۆمپانیای راپرسی ئه‌كپارتی رایگه‌یاندبوو پاش پشتێكردنی ئه‌ردۆگان و حكومه‌ته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان، ده‌نگده‌ری كوردی ئه‌و پارته له سه‌دا 30ی كه‌می كردووه، هه‌روا دێت ده‌نگه‌كانی ئه‌كپارتی و ئه‌ردۆگان كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش وای له ئه‌ردۆگان كرد له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا دان به‌وه دابنێت، كه كورد له 2019 تۆڵه‌ی لێده‌كاته‌وه، له‌و وتاره‌دا به‌تووندی هێرشی كرده سه‌ر سه‌رۆك بارزانی”.
هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ئه‌درۆگان ده‌یه‌وێت به‌م سوكه هاوكاریانه‌ی كه بۆ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، توره‌ی ده‌نگده‌ری كورد له باكوری كوردستان كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه به‌ڵای كوردانه‌وه كه‌م بایه‌خه‌و و كورد باش ده‌زانێت حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌كپارتی و دژی كوردستان وه‌ستایته‌وه، له هه‌موو شوێنێك دژ به‌كورد هه‌نگاو ده‌نێت،