سه‌ردار عه‌بدوڵا: كاتێك حشدی شه‌عبی ئاڵای كوردستانی خسته ژێر پێی یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق بوه خه‌یاڵ
هه‌ڵسوراوی دیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی شاسوار عه‌بدلواحید( ئێن ئارتی عه‌ره‌بی) رایدهگهێنێت، كاتێك حشدی شه‌عبی ئاڵای كوردستانی خسته ژێر پێی له كه‌ركووك، هه‌ر له‌و رۆژه‌وه یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق بۆته خه‌یاڵ راسته ئێستا عێراق خۆی به یه‌كپارچه پێشان ده‌دات به‌ڵام له‌ناوه‌خۆی عێراقدا كار له‌كار ترازاوه، عێراق به‌ته‌واوی دابه‌ش بووه، به‌هێزی سه‌ربازی یه‌كپارچه‌ی عێراق دروست نابێته‌وه، ده‌یان هه‌زار ئه‌زموونی له‌و شێوه‌یه هه‌یه”.
سه‌ردار عه‌بدوڵا ئه‌ندام په‌رله‌مانی پێشووی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق، له دیمانه‌یه‌كی دا رایدهگهێنێت، یه‌ك رێگا هه‌یه بۆ ده‌رباز بوونی عێراق له‌م دۆخه‌دا، یان سه‌ربه‌خۆی كوردستان، یان كۆنفیدراڵی چونكه تازه كار له كاری ترازاوه، كاتێك حشدی شه‌عبی وه‌ك هێزێكی داگیركه‌ر مامه‌ڵه‌ی كرد له كه‌ركووك و ئاڵای كوردستانی خسته ژێر پێی هیچ واتایه‌كی بۆ پهكپارچهی خاكی عێراق نه‌هێشته‌وه، من داوا كارم له ده‌سه‌ڵاتدارانی شیعه له‌عێراق به‌تایبه‌تی باوكی ئیسرا، واتا مالیكی، سه‌رۆكی حزبی ده‌عوا، كه باش وێنه‌كان ببینن، له‌وه تێبگه‌ن تازه عێراق پارچه پارچه بوو، به‌هێزی سه‌ربازی یه‌كپارچه‌ی عێراق ئه‌سته‌مه بپارێزرێت، به‌ده‌یان هه‌زار نموونه‌ی به‌هێزتر له ئێستای سه‌ربازی عێراق هه‌یه نه‌یانتوانیوه یه‌كپارچه‌ی خاكه‌كه‌یان بپارێزن”.
سه‌ردار عه‌بدوڵا هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” باشترێن رێگا چاره بۆ چاره‌سه‌ر كردنی دۆخی ئێستای عێراق ( یان سه‌ربه‌خۆی كوردستانه یان كۆنفیدراڵیه) ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت عێراق جارێكی تر به‌ره‌و وێرانكاریه‌كی گه‌وره هه‌نگاو ده‌نێت”.