به‌وێنه‌: هاوبه‌شی له‌فرۆشتنی كه‌ركووك له‌نێوان گۆڕان و یه‌كێتی ئاشكرا بوو

پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركووك له‌لایان حشدی شه‌عبی و سوپای پاسداران به‌هاوكاری گروپێكی ناو یه‌كێتی داگیركرا، له‌و رۆژه‌یه‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌و شاره‌ نه‌ماوه‌، تاوه‌كو ئێستاش خه‌ڵكی له‌كه‌ركووك، رایانكردووه‌، ئاماده‌ نین بگه‌رێنه‌وه‌ كه‌ركووك، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌ده‌یان كه‌س له‌ رۆژی داگیركردنی كه‌ركووكدا، له‌لایان هێزه‌ عێراقیه‌كان و هێزه‌كانی سوپای پاسدار شه‌هید كران”.

به‌گوێره‌ی وێنه‌یه‌كی كه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ فراكسیۆنی گۆڕان و به‌سه‌رۆكایه‌تی سروه‌ عه‌بدلواحید، سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌ سه‌ردانی پارێزگاری به‌وه‌كاڵه‌تی كه‌ركووكیان كردووه‌، پاڵپشتی خۆیان بۆ ( پارێزگاری به‌وه‌كاڵه‌تی كه‌ركووك) ده‌ربریوه‌، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، له‌وێشه‌وه‌ پاڵپشتی هێزه‌كانی عێراقیان كردووه‌ له‌ داگیركردنی كه‌ركووك، كه‌ پێشتر سروه‌ عه‌بدولواحید له‌كه‌ناڵه‌ عێراقیه‌كاندا، به‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌یگوت هێزی پێشمه‌رگه‌ خه‌ڵكی عه‌ره‌ب و توركمانی ئه‌وشاره‌ ده‌رده‌كه‌ن له‌ كه‌ركووك”.

پاش ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ له‌ ئێستادا گۆڕان به‌فه‌رمی پشگیری له‌ گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات، هیچ جیاوازیه‌ك له‌نێوان ئه‌وان و ئه‌و گروپه‌ نه‌ماوه‌، پێشتریش ئه‌ندام په‌رله‌مانتارێكه‌ی گۆڕان له‌و باره‌وه‌ گوتی به‌ته‌واوی میدیای گۆڕان و به‌شێك له‌ گۆڕان پشگیری له‌ گروپێكی ناو یه‌كێتی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، پێشتر گۆڕان پارتی و یه‌كێتی تۆمه‌تبار ده‌كرد به‌گه‌نده‌ڵی و دۆخی كه‌ركووك، به‌ڵام له‌ئێستادا خۆیان یه‌كڵا كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گروپی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و بێ لایانیان نه‌ما”.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ناو گۆڕان له‌باره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی كه‌ بڵاو بونه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی سروه‌ عه‌بدولواحید و فراكسیۆنی گۆڕان سه‌ردانی پارێزگاری به‌ وه‌كاڵه‌تی كه‌ركووكیان كردووه‌، له‌ پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر پێی وایه‌ له‌ئێستادا ئه‌و گروپه‌ به‌ته‌واوی گۆرانیان ساخ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و باڵه‌ی یه‌كێتی، به‌داخه‌وه‌ ئێستا وا گۆڕان پێشان دراوه‌ كه‌ له‌به‌ره‌ی ئه‌و گروپه‌ی یه‌كێتین كه‌ كاك كۆسره‌ت به‌ كاڵفام وێنای كردوون.

 

فراكسیۆنی گۆڕان له‌ پارێزگای داگیركراوی كه‌ركووك
Back to top button