پەرلەمان كار لەسەر لێبوردنی گشتی بۆسەرجەم تاوانباران دەكات
پەرلەمانتارێكی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات: لە ماوەی دابێ كۆبوونەوەیەكی پێوەست بە لێبوردنی گشتیی بۆ زیندانیان ئەنجام دەدرێت .
نازم هەركی “جێگری سەرۆكی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایشی پەرلەمانی” كوردستان و پەرلەمانتارلە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: ”بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی دابێ، لێژنە پەیوەندیدارەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان لە پەرلەمانی كوردستان كۆ ببنەوە و گفتوگۆ لەسەر بابەتی لێبوردنی گشتی دەكەن بۆ ئەوەی بگەنە دەرئەنجامێك بۆ ئەوەی یاسایەك بۆ لێبوردنی گشتیی زیندانیان دەربكرێت، چونكە جگە لەوەی ئەمە داواكارییە، لە هەمان كاتدا گرنگە لەم كاتەدا.”
“نازم ھەركی دەشڵێت:”زیندانیان و كەسوكارەكانیان زۆر داوای ئەو پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتییە دەكەن، بۆیە كاری جیددی لەسەر دەكرێت تا ئەو یاسایە دەربكرێت، ئیستاش داواكاریی بەشێكی زۆریان هاتووەتە بەردەستمان، ناوەڕۆكی یاسای لێبوردنی گشتی لە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیەی نێوان لێژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەبێت، بۆ ئەوەی بزانین ئەو یاسایە كێ دەگرێتەوە، چونكە دەبێ لەو بارەوە هەڵسەنگاندن بكرێت و ڕێك بخرێتەوە.”