هەولێر هۆشداری دەداتە بەغدا

 

دوای پێكدادانەكانی نێوان پێشمەرگەو حەشدی شەعبی لە نزیك شارۆچكەی پردێ و تێكشكاندنی هێزەكانی حەشدو كوژرانی دەیان چەكداریان،هەولێر هۆشداری دەداتە بەغداد سەبارەت بە كۆكردنەوەی هێزی حەشد لەو شارۆچكەیە.
باڵیۆزی ئەمریكا دۆگڵاس سڵێمان لە بەغدا لەو بارەوە دەڵێت پێویستە بە پەلە كێشەكان چارەسەر بكرێن و دیالۆگ دەست پێ بكات.
هاوكات هەڵگورد حیكمەت بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوە كرد كە چاوەڕێی وەڵامی پێشنیارەكانی دوا كۆبونەوەی نێوان شاندی وەزارەتی پێشمەرگەو سوپای عێراقن، لە لایەكی تر حكومەتی بەغداد ڕایگەیاند ئەوان نایانەوێت دەستكەوتە دەستوریەكان و حكومڕانی هەرێم بگەیەنن.

Back to top button