پارێزگای كرماشان سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی ئێران ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەكەی دوێنێشەوی ڕابردووی ئێرانی بڵاوكردەوە كە بەپێی ئامارەكە ژمارەی قوربانیان بۆ زیاتر لە 2830 كەس بەرز بویەوە و بەوهۆیەشەوە لە پارێزگای كرماشان سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیەندرا.
جێگای ئاماژەبۆكردنە هەر بەهۆی بومەلەرزەكەی شەوی ڕابردووەوە لە هەرێمی كوردستاندا حەوت كەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 320 كەسیش بریندار بوون.