پەرلەمانتارێكی نزیك لە عەبادی, پێشوازی لە هاتنی جێنشینی سعودیە بۆ عێراق ناكەین
دوای ئەوەی میداكانی سعوودیە بڵاو یانكردەوە كە لە كۆتاییەكانی ئەم مانگە جێنشینی شای سعودیە سەردانی عێراق بكات, پەرلەمانتارێكی نزیك لە عەبادی ئاشكرای دەكات، بۆ پێشوازیكردن لە جێنشینی شایی سعوودیە، كە بڕیار بوو لەم مانگەدا سەردانی عێراق بكات، بەغدا داوای لێبوردن دەكات و ئامادە نییە پێشوازی لێبكات.
پەرلەمانتار جاسم محەمد جەعفەر، ئەندامی فراكسیۆنی ئیئیتلافی دەوڵەتی یاسا، كە بەنزیك لە عەبادی دادەرنێت، ڕای گەیاند: “پێشتر سەرۆك وەزیرانی عێراق بانگهێشتی محەمەد بن سەلمان، جێنشینی سعوودیەی بۆ بەغدا كرد، كە بڕیار بوو لەم مانگەدا سەردانەكە ئەنجام بدرێت”.
ئاماژەی بەوەشدا، كە ڕووداوەكانی ئەم دواییەی سعوودیە و ناوچەكە، هەروەها كێشەی لوبنان و دەست لەكار كێشانەوەی سەعد حەریری، لە سەرۆكایەتی حكوومەت، دۆخەكەیان ئاڵۆز كردووە، گوتیشی: “بۆ عێراق قورسە لەم دۆخەدا پێشوازی لە كەسێك بكات، كەبەهۆی كێشەی نێوان سعوودیە و ئێران، لە داهاتوودا زیانی پێبگات”.
جەختیشیكردەوە، كە دواخستنی سەردانەكە لەلایەن عێراقەوە دەبێت، چونكە بەغدا ناتوانێت پێشوازی لە كەسێك بكات بەنیاز بێت دژایەتی ئێران و حزبوڵای لوبنانی و تەنانەت لایەنەكانی نێو عێراق، بكات.