بەبەڵگە: 17 كەس لە سەركردایەتی كۆمەڵ بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی لە حكومەت خانەنشینن
پرسی هەڵوەشانەوەی حكومەت و دروستكردنی حكومەتی رزاگاری نیشتمانی داواكاری كۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕانە, بە تۆمەتی خراپی ئیدارەدانی وڵات و بوونی گەندەڵی لە كاتێكدا تەنها لە نێو كۆمەڵی ئیسڵامی جگە لە بوونی وەزیر و پلەداری سەربازی خانە نشین كراو, ئێستا 17 ئەندامی سەركردایەتی ئەو حزبە لە نێو حكومەت خانە نشینكراون.
بە پێی بەڵگە نامەیەك كە دەستی خواكوڕك كەوتووە كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان تەنانەت بە خودی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیشەوە, لە حكومەتی هەرێمی كوردستان خانە نشین كراون, لە كاتێكدا كە پێشوتر بەشێكیان, هیچ پلەیەكیان نەبووە لە حكومەت, كەی لە رێگای بڕیاری تایبەتەوە خانە نشین كراون.
بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك هەر ئەندامێك لە سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی مانگانە بڕی (1200,0000) ملیۆنێك و دووسەد هەزاردیناریان بە ناوی خانە نشینی بۆ خەرجكراوە, ئەمە جگە لەوەی كە دەیان پلە داری سەربازی و وەزیری خانە نشین كراویان هەیە كە پێشوتر ئەم ئەركانەیان نەبینووە.