شۆك.. رژێمی سوریا كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی منبه‌ج به‌ڕێوه‌ده‌بات

خواكوڕك
نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی حه‌له‌ب كه ئێستا له‌ژێرده‌ستی رژێمی سوریا دایه، ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی منبج كراوه و چه‌ند رێنماییه‌كی نوێی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه.
نوسراوه‌كه به ژماره “178/ص.م” لە رێكەوتی 29/8/2016 بەشێوەی گشتاندن ئاراستەی پەروەردەی ناوچەی مەنبەج كراوە و داواده‌كات ئه‌مساڵ خوێندنی ئه‌و ناوچانه ده‌ستپێبكات و كۆمه‌ڵێك خالیشی وه‌ك مه‌رج به‌سه‌ردا سه‌پاندووه.
له نوسراوه‌كه هاتووه:
بۆ هەموو بەڕێوەبەری قوتابخانەكانی “ناوەندی، بنەڕەتی، تەكنیكی” بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی حەلەب رەزامەندی دەربڕی لەسەر كردنەوەی قوتابخانەكان لە ناوچەی مەنبەج. بەم شێوەیەی خوارەوە.
یەكەم: خوێندنی سیستەمی كۆماری عەرەبی سووری لە قوتابخانە.
دووەم: ئەو مامۆستایانەی لەسەر میلاكی وەزارەتن، تەنیا ئەوان دەتوانن وانەكان بڵێنەوە.
سێیەم: بەهیچ شێوەیەك رووی چەكداری لە نێو قوتابخانەكاندا دەرنەكەوێت.
داواتان لێ دەكەین..
قوتابییان ئامادە بكەن لە هەموو قوتابخانەكان لەگەڵ مامۆستایان و وانەبێژان، هاوكات هەموو قوتابخانەكان ئامادە بكەن و زانیارییەكان رەوانەی كۆمەڵگەی پەروەردەیی بكەن لە رێی هۆكارەكانی پێوەندیكردنی كە لە بەردەستاندایە.
هەموو زانیارییە داواكراوەكانیش بەڕێوەبەری قوتابخانەكان لەسەریانە و بەرپرسیاریەتی ئەوانە.