سەرۆك بازرانی: سەرەخۆشی لە قوربانیانی هەردوو پارێزگای كوردستان, هەلەبجەو كرماشان دەكات

 

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، به‌ بۆنه‌ى گيانله‌ده‌ستدانى سه‌دان هاووڵاتى له‌ ئه‌نجامى روودانى بوومه‌له‌رز په‌يامێكى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى قوربانييه‌كان كرد.

له‌ په‌يامه‌كه‌دا هاتووه‌: “بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان و خەڵكی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی بوومەلەرزەی شەوی ڕابردوو  دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەخوازم”.

ده‌قى په‌يامه‌كه‌

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە شەوی  ڕابردوو لە ئەنجامی ڕوودانی بوومەلەرزە لە دەربەندیخان و پارێزگاكانی هەڵەبجە و كرماشان و ناوچەكانی قەسری شیرین و سەرپولی زەهاب سەدان هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و هەزارانی تریش بریندار بوون.

بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان و خەڵكی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی بوومەلەرزەی شەوی ڕابردوو  دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەخوازم.  لەم كارەساتەدا خۆمان بە هاوخەمی خەڵكی لێقەوماو و زیانلێكەوتووی هەر دوو پارێزگای کرماشان و هەڵەبجە  دەزانین

مسعود بارزانی

13ـی 11ـی 2017

Back to top button