ئامانجی نەوشێروان لە شەق كردنی یەكێتی چی بوو، بۆیەكەم جار ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك
 باڵی ریفۆرم نامەیەكیان دا بە تاڵەبانی لەكاتی جیابوونەوەی نەوشێروان مستەفا لەیەكێتی، ناوەرۆكی ئەو نامەیە هاوشێوە بوو لەگەڵ ناوەرۆكی بەیاننامەی ناوەندی بریار، تاڵەبانی لەگەڵ ئەو گفتوگۆیانەدابوو هەربۆیە بەرهەم ساڵح و كۆسرەت رەسوڵ و مەلا بەختیاری كردە بەرپرسی یەكەمەكانی ناو یەكێتی، لە جێگری سكرتێر و كارگێری مەكتەبی سیاسی ئەمەش وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر بە شەق كردنی یەكێتی لەلایان نەوشێروان مستەفاوە بوو.
 
چاودێرانی سیاسی لەو بارەیەوە رای دەگەێنن، نەوشێروان مستەفا، تەواوی ئامانجەكانی گۆڕانی لە دوو بەش دا كۆكردەوە، یەكەمیان، دژایەتی پارتی تا ئاستی رەشكردنەو و دووبارە كردنەوەی شەڕی ناوەخۆ و دووەم تێكدانی رێكەوتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یەكێتی بۆ شەق كردنی یەكێتی.
 
هەروەها چاودیرانی سیاسیش پێیان وایە، لە خالی یەكەم و دووەم تا ئاستێكی باش سەركەوتوو بووە، بەوەی دژایەتی پارتی گەیاندە شەڕی ناوەخۆ و یەكەم هەنگاوی ئەو شەڕە ناوەخۆیەشی لە 17ی شوپات و رۆژانی پاش 19ی ئاب دەست پێكردوو، درێژە پێدا، بەوەی بارەگای پارتی تەقەباران و بەردەباران و سوتاندنی كادیرانی و بارەگاكان برد لە سلێمانی لەسەر ئاستی جەماوەریشدا رق و حەزی شەڕی براكوژی چاندەوە.
 
دەشلێن، لە خاڵی دووەمیشدا ئامانجی یەكەم و بەشێكی لە دووەم هێنا دی بەوەی رێكەوتنی ستراتیژی تائاستی نەمان كاڵكردەوە، رێكەوتنی سیاسی لەسەر ئاستی یەكێتی بۆ شەق كردنی یەكێتی بەست، ئامانجی ئەو رێكەوتنە، نەهێشتنی كاریگەری رێكەوتنی ستراتیژی پارتی و یەكێتی بوو، چونكە زەحمەت بوو یەكێتی و پارتی لەناو رێكەوتنی ستراتیژی دابن و شەق ببن، ئامانجی دووەمیشی، خۆش كردنی ئاگر بوو لەناو باڵەكانی یەكێتی، كە یەكەم هەنگاویشی بەئامانج گرتنی جێگری سكرتێرانی یەكێتی بوو كە لەو ئامانجە دا نەوشێروان ویستی شكەست بە تەحدایەكەی تاڵەبانی بەرامبەر خۆی بێنێت كە دوو جێگر بۆ خۆی دانا وەك كاردانەوەیەك بەرامبەری و بۆیە شەقی كردن، هەنگاوەكەشی بە فەرامۆشكردنی رێكەوتنەكە كرد كە لەسەر ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كاندیدی پێشنیار كراوی پشتگوی خست و كاندیدی باڵێكی تر سەپاند ئەمەش راستەوخۆ شەق كردنی یەكێتی بوو، سەركەوتنیشی بەدەست هێنا.
 
هەروەها چاودێرانی سیاسیش دەلێن نەوشێروان ئامانجی دووەمی لە تێكدانی رێكەوتنی ستراتیژی و شەق كردنی یەكێتی نەهاتۆتە دی چونكە ئامانجی نەوشێروان مستەفا لێدان و شەق كردنێكی تریش بووە لە پاش جێگرانی سكرتێر ئەویش مەلا بەخیتار بوو، بەڵام ئایا رۆژی مەلا بەختیاریش دێت، ئەوە با وەك پرسیار بەجێ بمنێتێت.
Back to top button