خواكوڕك چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ئاشكرا ده‌كات له بومه‌له‌رزه‌كه‌دا وێران بوونه تاوه‌كو ئێستاش كه‌س به‌فریایان نه‌كه‌وتوه
شه‌وی 12ی له‌سه‌ر 13ی بومه‌له‌رزه‌یه‌ك، رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و باشوری كوردستان گرته‌وه، به‌ڵام به‌هێزی بومه‌له‌رزه‌كه زیاتر كه‌وته شاره‌كانی كرمه‌شان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، سنوری باشور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌مه‌ش بوه هۆی زیانێكی زۆر قوربانی زۆری لێكه‌وته‌وه”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌چه‌ند گوندێكدا بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز روویداوه، كه تاوه‌كو ئێستا كه‌س به هاواریان نه‌رۆیشتووه، تاوه‌كو ئێستا هیچ هه‌واڵێك له‌و گوندانه نیه، ده‌لێت، به‌ته‌واوی ئه‌و گوندانه خاپور بوونه”.
سه‌رچاوه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ناوی گونده‌كان ئاشكرا ده‌كات ( گوندی هه‌نگه كویر، گوندی بشی ناوخاس، گوندی سیناوی ده‌یم، گوندی سیناوی پڕئاو، گوندی هه‌ماجگه) كه تاوه‌كو ئێستا كه‌س به فریایان نه‌كه‌وتووه، حكومه‌تی ئێرانش ئاگادار كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پشگوێ خراون چه‌ند رۆژێكه هیچ هه‌واڵێك له‌سه‌ر ئه‌وان نیه”.