دادگایی فیدراڵی عێراق له‌م رۆژانه‌ ده‌چێته‌ ژێر فشاری سیاسی و ریفراندۆم هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ دادگای فیدراڵی عێراق داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات وه‌ك ته‌ره‌فی به‌رامبه‌ر سكاڵا تۆماركه‌ر، ئاماده‌ بێت له‌وه‌ی هۆكاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم روون بكاته‌وه‌، به‌ڵام نیه‌ته‌كه‌ فێلێكه‌ و ئامانجه‌كه‌ زانراوه‌، كه‌ ئه‌ویش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆمه‌”.

سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاگادار له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، دادگای فیدراڵی عێراقی داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، وه‌ك ته‌ره‌فی دووه‌م له‌ سكاڵای سه‌ر ریفراندۆم ئاماده‌ بێت، ئامانجیش له‌و بانگه‌شته‌ی دادگای فیدرالی عێراق خستنه‌ ته‌له‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بریار له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆم بدات، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ نیه‌ بچێته‌ به‌رده‌م دادگای فیدراڵی عێراق”.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی له‌وانه‌ له‌كاتی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆم له‌لایان دادگای فیدراڵی عێراقدا حكومه‌تی هه‌رێم و لایانی به‌رپرس ئاماده‌ نه‌بن، هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه‌ هه‌ر قسه‌ له‌سه‌ر كردنێك ده‌بێته‌ هۆكاری دان پێدانان به‌ دادگای فیدراڵی عێراق كه‌ ئه‌ویش روونه‌ دۆسیه‌كه‌ به‌سیاسی كراوه‌، بۆیه‌ له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو دا دادگای فیدراڵی عێراق بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆم ده‌دات، به‌ڵام بریاره‌كه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نیه‌، حیساب بۆ نه‌كراوه‌ و ریفراندۆم ته‌نها ده‌توانرێت سڕ بكرێت نه‌ك هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌ ئه‌مه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی هیچ كه‌سێك دا نیه‌ تا حكومه‌تی هه‌رێمیش”.

Back to top button