سیر ده‌رمانی ده‌یان نه‌خۆشی گه‌وره‌یه‌ له‌ له‌شی مرۆڤ

سير یه‌كێكه‌ له‌ و خۆراكانه‌ی كه‌ مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌ زۆر نه‌خۆشی و سودێكی ئیجگار زۆری هه‌یه‌ بۆ له‌شی مرۆڤ، له‌ نوێترین توێژینه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه‌” كه‌ خواردنی سیر دڵ ده‌پارێزێت له‌ تووشبوون به‌ هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك.

توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌وه‌ی ئاشکرا کردووه‌” که‌ سیر نهێنیه‌کی زۆر باشه‌ بۆ پاراستنی دڵ له‌ نه‌خۆشی پزیشکه‌کان ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه‌ که‌ سیر جۆره‌ ماده‌یه‌کی تیایه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزکردنی ماسولکه‌کانی دڵ و دووری ده‌خاته‌وه‌ له‌ توش بوون به‌ نه‌خۆشی، هه‌روه‌ها پزیشکه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که‌ ئه‌و ماده‌یه‌ی له‌ سیر هه‌یه‌ جۆره‌ گازێکه‌ ناسراوه‌ به‌ ” کبریتیدی دووانه‌ ” ئه‌م گازه‌ پارێزگاری له‌ دڵ ده‌کات و هه‌روه‌ها ماسولکه‌کانی به‌هێزتر ده‌کات.

هه‌روه‌ها سیر ده‌بێته‌ هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی هه‌وکردن و په‌ستانی خوێن و جگه‌ له‌مه‌ش پارێزگاری له‌ خانه‌کانی له‌ش ده‌کات دژی  له‌ناوچوون هه‌روه‌ها ئه‌م گازه‌ یارمه‌تی ده‌ره‌ بۆ گه‌یشتنی ئۆکسجینی ته‌واو به‌ دڵ و رێگری ده‌کات له‌ توش بوونی دڵ به‌ ناڕێکی لێدانه‌کان.

Back to top button